سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

کەشناسی رەوشی کەش و هەوای راگەیاند

بەشی پێشبینی،بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە دەبێت..
 ئەمڕۆ چوارشەممە  28- 02- 2024
كەش/ ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، لەسنووری پارێزگای سلێمانی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر و بارانێكی كەم بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان ، لەكاتەكانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور .
خێرای با / لەسەرخۆ – مامناوەند  ( 10 – 20 )كم/س .
ئاراستەی با / باكووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ ، لەسنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە كەمێك نزم دەبێتەوە . 
مەودای بینین / 8 – 10 كم  دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە   29- 02- 2024
كەش /  ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .
پلەكانی گەرما / كەمێك بەرز دەبێتەوە (1 – 2 ) پلە  بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ . 
خێرای با / لەسەرخۆ – مامناوەند  ( 10 – 20 )كم/س دەبێت.
ئاراستەی با / باكووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین / 8 – 10 كم  دەبێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
  هەولێر : 14
 سلێمانی : 9 
  دهۆك : 14 
زاخۆ : 15
 هەڵەبجە : 9 
كەركوك : 17 
 سۆران : 11
 حاجی ئۆمەران : 1-
 گەرمیان : 18