لە ژێر چاودێری پارێزگاری هەولێر…پیشانگایەکی تایبەتى شێوەکاری بۆ قوتابیانی پەیمانگای هونەرە جوانەکان کرایەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2024.2.27، لە ژێرچاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و بەڕێوەبەر و مامۆستایان و قوتابیان، پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر، لە درێژەی کار و چالاکیەکانیدا، لە “گەلەری میدیا” پیشانگایەکی تایبەتى بۆ قوتابیانی بەشی شێوەکاری کردەوە.

دوای کردنەوەی پیشانگاکە و بەسەرکردنەوەی تابلۆکانی، پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و مامۆستایانی بەشی شێوەکاری پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ قوتابیانی بەشداربووی پیشانگاکە خواست.

ھەواڵی زیاتر