یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

پێشوازی كردن لە بەڕێوەبەری ئاژانسی ژاپۆنی بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی جایکا و ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای وڵاتی ژاپۆن

ئه‌مرۆ سێشەممە 27_2_2024 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازیکرد لە جین یۆنیدا، بەڕێوەبەری سەرەکی ئاژانسی ژاپۆنی بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی ( جایکا) لەعێراق و شاندێکی یاوەری كرد كه‌ پێكهاتبوون له‌ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای دیاری سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كانی وڵاتی ژاپۆن.
لەدیدارەکەدا، كه‌ مه‌سعود كاره‌ش جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو، پارێزگاری هەولێر، باسی له‌ خاڵی دره‌وشاوه‌ی كارو پرۆژه‌كانی ئاژانسی (جایکا)ی كردو دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ کارو پڕۆژەکانی ئاژانسەکە لە هەرێمی کوردستان چەندین پڕۆژەی جۆراو جۆر لەسێکتەرەکانی ئاو و ئاوەڕۆ، کارەبا و کشتوکاڵ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌گرێ، گرنگترینیان هەموارکردنەوەی ماستەر پلانه‌كه‌یه‌ شاری، کە هەولێری پایتەخت دەخاتە قۆناغێكی نوێی گەشەسەندنەوە.
هه‌ردوولا به‌ گرنگیه‌وه‌ باسیان لە پتەوکردنی هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی نێوان پارێزگای هەولێر و ئاژانسی ژاپۆنی بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی (جایکا) لەعێراق و نووسینگەی هەولێری ئاژانسەکە كرد، له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ بیرورا له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی ستراتیژی ئاڵوگۆركرا.
\