سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەفتەری یادگاری لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا یاداشتی خۆی تۆمارکرد

لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ واشنتن و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە دەفتەری یادگاریی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا چەند دێڕێکی یاداشت کرد.

رۆژی دووشەممە (26ـی شوباتی 2024) لە واشنتن، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە و لەلایەن خۆیەوە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنتۆنی بیلنکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا نووسیویەتی: سوپاس ئەنتۆنی بلینکن بۆ پشتیوانیی بەردەوامتان لە هەرێمی کوردستان و عێراق. هاوبەشییەکەمان کۆڵەکەی پێشکەوتنمانە.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە: ئێمە هاوپەیمان بووین لە ئازادکردنی عێراق لە دیکتاتۆریەت و تێکشکاندنی داعش، ئێستاش بەرەو ئاسۆیەکی نوێ و بەهێزی ئابووری و سەقامگیری لە پەیوەندییەکانمان دەڕوانین.

هەروەها لە دیدارەکەدا، ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا هاوبه‌شییه‌كی دوورودرێژی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ و ئه‌و هاوبه‌شییه‌ له‌سه‌ر به‌های هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و قوربانیدانی هاوبه‌ش و مێژووی هاوبه‌ش بونیاتنراوه‌.