پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاگادارییه‌كی بۆ هاووڵاتییانی شاره‌كه بڵاو كرده‌وه و تێیدا داوای لێ كردن خۆیان به دووربگرن له خواردن و لێكردنه‌وه‌ی گژوگیای به‌هاری له پاڕك و باخچه و دوورگه ناوه‌ندییه‌كان.
له ئاگادارییه‌كه‌دا هاتووه “هاووڵاتییانی شاری هەولێری ئاگادار دەکەینەوە كه تیمەکانمان سەرقاڵی ڕشـــاندنی دەرمانی لەناوبردنی گژوگیان، ئەوەش بە مەبەستی پاراستی دارەکانه لە مەترسی زۆربوونی گژوگیا و سوتانی لە وەرزی هاویندا .
هه‌روه‌ها هاتووه “هاونیشتمانیانی شاری هەولێر ئاگادار دەکەیــنەوە كه خۆیــان بــەدوور بگــرن لە خـواردن و لێکردنەوە جێگه‌ی دانیشتن لەناو کژووگیای بەهاری لە پاڕک و باخـــچە و دوورگە ناوەندییەکان، چونکە دەرمــانی قــڕکەری لێــدراوە زیـانی بە تەنـدروستی دەگەیه‌نێت.