ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری ئابووریی عێراق بڕیاری دا گومرگ له‌سه‌ر هاورده‌كردنی مه‌ڕوماڵات و مانگا به رێژه‌ی نیوه كه‌م بكاته‌وه، وه‌ك هه‌نگاوێكی به‌په‌له بۆ هه‌رزانكردنی نرخی گۆشتی سوور له بازاڕه‌كاندا.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری ئابووری ئه‌مڕۆ دووشه‌م به ئاماده‌بوونی فوئاد حوسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه و وه‌زیر و به‌رپرسانی تری عێراق به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری دا هه‌ر بازرگانێك مه‌ڕوماڵات و مانگای زیندوو له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به مه‌به‌ستی سه‌ربڕین هاورده بكات، گومرگی به‌ڕێژه‌ی 50% له‌سه‌ر كه‌م بكرێته‌وه، ئه‌م كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ش بۆ ماوه‌ی ساڵێك به‌رده‌وام ده‌بێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه بڕیاره‌كه بۆ دابه‌زین و هه‌رزانكردنی نرخی گۆشتی سووره له بازاڕه‌كاندا.ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌كه نرخی گۆشتی سوور به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له بازاڕه‌كانی عێراق به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه و له هه‌ندێ شوێن نرخی هه‌ر كیلۆیه‌ك گه‌یشتووته سه‌رووی 20 هه‌زار دینار، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت كه ئێستا نزیك ده‌بینه‌وه له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز و هاووڵاتییان زیاتر گۆشتی سوور به‌كارده‌هێنن.