پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لەسەر بودجەی (UNHCR) سێ قوتابخانە لە کەسنەزان، شاوێس و مامزاوا دروستدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 26ـی شوباتی 2024، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ لێرەین بۆ دانانی بەردی بناغەی دروستکردنی سێ قوتابخانە لە کەسنەزان، شاوێس و مامزاوا بەردی بناغەکەی دادەنرێت. کە بە گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی (UNHCR) دروست دەکرێت
بەگوتەی پارێزگار: “بودجەی تەواوکردنی ئەو سێ پڕۆژەیە لەلایەن (UNHCR)وە دابین کراوە کە جێگای دڵخۆشی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، هاووڵاتییانی سوودمەندە لەو بوارەدا. ئەوەی گرنگە جگە لە هاووڵاتییانی کوردستان، هاووڵاتییانی پەنابەر سوودمەند دەبن ئەوەش لەسەر بنەمای تێگەیشتن و ستراتیژیەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێناو خزمەتی زیاتری ئو هاووڵاتییانەی کە پەنابەرن لە هەرێمی کوردستان بەتایبەت هەولێری پایتەخت، کە بۆ پەنابەران ئامێزێکی پڕ لە میهرەبانییە”.