یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆك بارزانی ده‌كات

باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی كرد به‌هۆی كۆچی دوایی زه‌كیا مسته‌فا بارزانی خوشكییه‌وه‌.

 ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق له‌ په‌یامه‌ سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌دا بۆ سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند، بە ناوی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق، هاوخەمی خۆم بۆ بنەماڵەی سەرۆک بارزانی راده‌گه‌یه‌نم.

 ده‌شڵێت، هاوخەمی خۆمان بۆ گەلی کوردستان و هەموو عێراقییەکان ده‌رده‌بڕین.