یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

زانكۆی نۆلیج بەبۆنەی ڕۆژی زمانی دایك پانێلێكی بۆ د.سالار عوسمان سازكرد

دوێنێ، كۆلێژی زانستی زانكۆی نۆلیج پانێلێكی بۆ د.سالار عوسمان ئەكادیمیست و مامۆستای زانكۆ بەناونیشانی (لە ڕۆژی زمانی دایك چۆن خزمەتی زمانی كوردی بكەین) بەبەشداری كەسانی پسپۆڕ و ئەكادیمی سازكرد.

لە پانێلەكەدا د.سالار عوسمان سوپاسی زانكۆی نۆلیجی كرد و بۆ ئەنجامدانی ئەم پانێلانە و قسەكردن لە بارەی بابەت و پرس و مژارێكی زۆر گرنگ كە پرس و مژاری زمانە بەتایبەت بۆ كورد بۆ نەتەوەیەكی بێ دەوڵەتی هەڕەشە لەسەری دەورە دراو بەكۆمەلێك گرفت و ئاریشە
دواتر گوتی كاتێك باسی زمانی دایك دەكەین، تەنها باسی زمانی كوردی ناكەین، بەلكو باسی زمانی هەموو ئەو نەتەوەكان دەكەین، كە لە كوردستان دەژین
لە بەشێكی تری قسەكانی دا د.سالار عوسمان لەڕێگەی سێ چەمكەوە باسی زمانی كوردی كردو وتیشی یەكێك لە پێناسەكانی بوونی تۆ زمانە،زمان وجودی تۆیە، بۆ ئەوەی وجودێكی باشت هەبێت، دەبێت زمانێكی باشت هەبێت.
لە كۆتایی قسەكانیشی دا داوی لە هەموو نێوەندە كوردییەكان كرد، بۆ وەرگرتنی دەرفەتی كار یەكێك كە خاڵەكانی وەرگرتن ئەوە بێت زمانی كوردی زۆر باشبێت، بۆ ئەوەی بتوانین كەسایەتی نەتەوەیی، كەسایەتی زمان، كەسایەتی زانستی دروست بكەین و شانازی بە زمانی كوردییەوە بكەین.