جیابوونەوەی هاوسەری واتە پچرانی پەیوەندی هاوسەری و هەڵوەشانەوەی گرێبەستی هاوسەری

پارێزەر شــــــــــــــــاد

دوو جۆر جیابوونەوەی هاوسەرییمان هەیە کە دەتوانین بەم شێوەیە پۆلێنیان بکەین:-
١-(التفریق القضائى )جیابوونەوەی دادوەری
٢-طلاق كە تەلاقیش دوو جۆرە:-
أ- رجعی ب-بائن
١-جیابوونەوەی دادوەری ئەو جۆرە جیابوونەوەیە کە هاوسەرەکان هەر یەک لە ژن و پیاو دەتوانن لە ڕێگەی دادگاوە داوای جیابوونەوە بکەن، بە دوو هۆکار یەکەمیان زیان گەیاندن بۆ نمونە توندوتیژی بەرامبەر کرابێت یان بۆ نمونە ژنی دووەمی لە دەرەوەی دادگا هێنابێت دووەمیان بە هۆکاری ناکۆکی کە دەبێت ئەو ناکۆکیە بە جۆرێک بێت نەتوانن بەردەوامی بە ژیانی هاوسەری بدەن.
ژن و پیاو هەردووکیان دەتوانن داوای جیابوونەوە بکەن بە کۆمەڵێک رێکاری یاسای ئەگەر پارێزەریان هەبوو پێویست بە هیچ ناکات پارێزەرەکە کارەکانیان دەکان، لە حاڵەتێک پارێزەریان نەبوو خۆیان دەتوانن داوا بەرزبکەنەوە لە دادگای (باری کەسیەتی) چونکە ئەم دادگایە تایبەتمەندە بە بینینی ئەو جۆرە داوایانە، دواتر کاتی بینی داوەکەیان بۆ دیاری دەکرێت، دەچنە بەردەم دادوەری باری کەسیەتی، دادوەر پرسیاری هۆکاری داوای جیابوونەوەکەیان لێ دەکات کە بە چ هۆکارێک دەیانەوەێت جیابنەوە، بۆ نمونە ئەگەر هۆکارەکە توندوتیژی بێت کە بە زیانگەیاندن دادەنرێت، دواتر دەنێردرێن بۆ لیژنەیەک بە ناوی (لیژنەی ئاشتەوای) کاری ئەم لیژنەیە ئەوەیە هاوسەرەکان هان بدات بۆ ئەوەی بگەرێنەوە بۆ لای یەک و پێکیان بهێنێتەوە، ئەگەر پێکهاتنەوە داوەکە دادەخرێت، بە خۆشحاڵیەوە ئەم لیژنانە ڕۆڵی ئەرێنی زۆر باشیان گێراوە بۆ ئاشتەوای ناو خێزانەکان.
ئەگەر پێک نەهاتنەوە لیژنەکە راپۆرتی خۆیان پێشکەش بە دادگا دەکەن دادەوەری باری کەسی بریاری تێدا دەدات ئەگەر سەلمانیان بەڵێ زیانگەیاندن هەیە، ئەوا ئەگەر ژنەکە داوای جیابونەوەی کردبوو مارەی پێشەکی و پاشەکی مسۆگەر دەکات.
بۆ هۆکاری ناکۆکی بەهەمان ڕێکاره دوای ئەوەی لیژنەکە لە ڕاپۆرتەکەیاندا دیاری کردبوو کە هۆکاری ناکۆکی نێوانە، ئەو کاتە دادوەر بریار دەدات بە دیاریکردنی حەکەمێک لە لایەنی کەسوکاری ژن و حەکەمێک لە لایەنی کەسو کاری پیاو.
ئەم حەکەمانە قسە لەگەڵ هاوسەرەکان دەکەن، رێژەی خەتای ژن و پیاوەکە دەست نیشاندەکەن.هەر یەک لە حەکەمەکان راپۆرتی خۆیان پێشکەش دەکەن، ئەگەر راپۆرتی هەردوولا هەمان رێژەبوو ئەوا برایاری تیادەدرێت، بەلام ئەگەر راپۆرتەکان جیاوازبوون کە زۆربەی هەر زۆر ی راپۆرتەکان جیاوازە لەم کاتەدا حەکەمی سێیەم بابەتەکە یەکلای دەکاتەوەو بڕیاری تێدا دەدرێت.
پیاو یان ژن دەستپێشخەربوون بۆ داوای جیابوونەوە هیچ ناگۆرێت زۆر جار دەبینین ژن و
پیاو چاوەرێی یەکتر دەکەن داوای جیابوونەوە بکەن پێیانوایە ئەوەی زووتر داوابکات حەق مافی خۆی لەدەست دەدات کە
ئەمە ڕاست نیە.
طلاق
١-طلاق رجعی /لەم جۆرە تەلاقەدا ژن و پیاوەکە دەگەڕێنەوە لای یەک و پێویست بە هیچ ناکات.
طلاق بائن /ئەم تەلاقەش دوو جۆرە ٢-
أ-طلاق بینونە صغری/ لەم جۆرەش ژن و پیاوەکە دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ لای یەک بە یەک مەرج ئەویش دوبارە گڕێبەستی هاوسەرگیری و مارەی تازەشی بۆ بکات.
ب-طلاق بینونە كبری / بە هیچ جۆرێک هاوسەرەکان ناتوانن بگەڕێنەوە لای یەک.

*ژن دەتوانێت طلاق بە دەست بێت، بە مەرجێک لە گرێبەستی هاوسەرگیری نوسیبێت کە تەلاقی بەدەست بێت، لە شرع و له یاساشدا ڕێگای پێدراوە و کێشەی نیە.
چۆنیەتی کەوتنی تەڵاقەکە بەم جۆرە دەبێت (فلانی هاوسەرم تەلاقی من لە تۆ کەوتبێت) لەو حاڵەتەشدا کە ژن تەلاقی بە دەستە پیاوەکە هەر تەلاقی دەمێنێت، چونکە لە ئەصڵدا تەلاق بە دەست پیاوە بەلام دوو تەلاقی لە لا دەبێت و تەلاقی سێیەک لەلای ژنەکە دەبێت.
-مافەکانی ژن لە کاتی جیابوونەوەی هاوسەری جیاوازە بە پێی جۆری جیابونەوەکە.
-منداڵ لە کاتی جیابوەنەوە بە دایک دەدرێت تەنها ئەگەر باوک بتوانێت بیسەلمێنێت دایکەکە زیان بە منداڵەکە دەگەیەنێت دەتوانێت.
هۆکار گەلێک هەن بۆ زیادبوونی رێژەی جیابوونەوەی هاوسەری:-
١-سۆشیال میدیا
٢-تەداخولی کەسی سێیەم لە نیوان هاوسەران
٣-لایەنی مادی خێزانەکان

ھەواڵی زیاتر