گرنگی توێژەری دەروونیلە کۆمەڵگای کوردی

شەهین هەڵەبجەی

توێژەرانی دەروونی بەیەکێک لە بنچینەکانی کۆمەڵگە جیهانێکان دادەنرێت بۆ ڕاهێنانی دەرونی و ئاراستە کردنی تاکی تەندروست بۆکۆمەڵگەیەکی مەدەنی و گرنگی وبایەخی خۆی هەیەلەم ساڵانەی دوایشدا لەکۆمەڵگای کوردی بەگرنگی و پێوویستی کۆمەڵگا دادەنرێن،ئێستا تاک و کۆمەڵگا گرنگی بەپسپۆڕی دەرونی و کۆمەڵایەتی وڕێنمایی کاران دەدەن، ئەمەمایەیی دڵخۆشییە، وهەنگاوێکی گرنگەبۆ گەڕانەوەبۆزمانی گفتوگۆو لێک تێگەیشتن،چونکە گرنگی بەلێکۆڵینەوەی تاک لەچوارچێوەی کۆمەڵ دەدات وەئەوڕەفتارانەی کەمرۆڤ لەژێرکاریگەری وروژێنەرە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵایەتی و پەیوەندیدارەکاندا ئەنجامی دەدات، گرنگی دان بەتوێژەرانی دەرونی واتە گرنگی دان بەدەست نیشانکردنی هۆکارەکانی گرفت و کێشەکان دواتر دەرئەنجام و چارەسەرەکانی،گەر بەو شێووەیە،کێشەکان دەست نیشان نەکرێت وهۆکارەکەی بەنەزانراوی بمێنێتەوە بنبڕناکرێت و سەرهەڵدەداتەوە، من وەک توێژەرێکی دەونی هیوادارم سەنتەری توێژینەوەی تایبەت بە کێشەکان و ڕێنمایی خێزانی و کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی لەتەواوی شاروشارۆچکەکانی کوردستان بکرێتەوەچونکە گرنگەبۆئێستایی کۆمەڵگاکەمان وەبەتەواوی پێداویستیەکانی یەوەتابتوانن توێژەران توێژینەوەلەسەرجەم بوارەکان بکەن و توێژینەوەکان بەگرنگی یەوە وەربگیرێت و کاری پێ بکرێت، پەرەبەتواناوڕۆڵی توێژەران بدرێت، بەتایبەت لەنێو پەروەردەدا،چونکەزۆرکات لەنێو قووتابخانەکاندا توانا وڕۆڵی توێژەران کەم دەکرێتەوەو ئەرکی کە جێبەجێ دەکەن، وبەبایەخەوەوەرناگیرێت کاری توێژەران لەکاتێکدا پێوویستە لەزۆربەی دام و دەزگاحکومی وناحکومی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بوونی توێژەرگرنگی پێ بدرێت،لەکۆتایدا دەڵێم پێوویستە هەریەکەئەرکی خۆی بزانێت چونکە هەندێ کاری توێژەری دەکەن کە زانستیانە بابەتەکەیان وەرنەگرتوە کەئەمەش کاریگەری نێگەتیڤی دەبێت بۆ ڕێنمای کارو ڕێنمای کراو پێوویستەهەریەکەمان ئەوڕۆڵەبگێڕین لەئەستۆمانە نەک ڕۆڵێکی دیکە،چونکە کاری توێژەری چەندئەرکێکی پیرۆزە هێندەش کاریگەری لەسەرتاک ودەرونی جێدەهێڵێت ئەگەربەزانستیانە بڕوانامەکەی وەرنەگرتبێت، باهەمووان بەگرنگیەوە لەلایەنی دەرونی خودو تاکەکان بڕوانین و هەوڵی دەرون درووستی بدەین، چونکە نەخۆشیەدەرونیەکان ڕێژەیان زۆرلەزیادبوونەوئەگەرگرنگی بەتوێژەران نەدرێت بۆهاوکاری کردنی ئەوکەسانەی کەتوشی نەخۆشیەک یاخود گرفتێک دەبن ئەوا دواترکۆنترۆڵکردن ئەستەمە،هەمووان دەروندرووستبن
*توێژەری دەروونی

ھەواڵی زیاتر