یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

ڕۆڵی ژن و گرینگی بەشداری لە هەڵبژاردن

شنیار محەمەد

بەشداریكردنی ژنان لە دەنگدان و خۆكاندیدكردن و وەرگرتنی پۆستی سیاسی واتە هەنگاونان بەرەو كۆمەڵگەیەكی دیموكراسی و دابینكردنی مافەكانی مرۆڤ و پێگەیاندنی ژنان لە کایەیی سیاسیدا، بەشداری ژنان لە کایەیی سیاسی لە وڵاتێک بۆ وڵاتێک و بەپێی جۆری سیستمە سیاسییەکە گۆڕانکاری بەسەردادێت، بۆ نموونە بەشداری ژنان لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕێژەییەکی کەمە ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ چەندین هۆکار، یاخود بەشداری سیاسی لە سوید ڕێژەیەکی بەرزی مسۆگەرکردووە.
بەشداری سیاسی ژنان زیاتر لەو دەوڵەتانە ڕێژەیی بەزری مسۆگەرکردووە کە زیاتر دیموکراسی بەرجەستەترەو کاری زیاتری پێدەکرێت هەر لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و ئوسترالیا و بەشێکی ئاسیا ژنان لە کایەیی سیاسیدا خۆیان بەرەوپێشبردووە، گرنگی بەشداری سیاسی ژنان جێگەی بایەخە لە پەرلەمان و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان ژنانن بەشداری بکەن هەر وەکو مافێکی سەرەتایی و چەسپاندنی دیموکراسی و هەروەها بەرجەستەکردنی تواناکانیان لە پۆستە سیاسییەکان.
گرنگی بەشداری ژنان لە هەڵبژاردندا پرۆسەکە بەرەو پێشتر دەبات و لە بەڕێوەبردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان ئاسانتر کاروبارە سیاسیەکان بەڕێوەدەچیت، بەهۆی زیرەکی و لێهاتووی ژنان و متمانە بەخۆبوونی ژن لە خۆکاندیدکردندا و پێشبڕکێکی کردن لە هەڵبژاردنەکان وادەکات ژنان زیاتر متمانەیان لا دروست ببێت و زیاتر تواناکانیان بۆ ئەوانی دیکە دەربخەن، لە هەر ئەنجامدانێکی هەڵبژاردندا ژنان دەرخەری پاکوپێگەردی پرۆسەکە دەبن.
لە وڵاتێكی وەك كوردستان بەشداریكردنی ژن لە هەڵبژاردنەكان ئەوەندە ئاسان نییە، بە هۆی نەبوونی یەكسانی لە نێوان ژن و پیاودا، تێڕوانینی سلبیانەی كۆمەڵگە بۆ كاری ژن لە مەیدانی سیاسیدا و زاڵبوونی رۆشنبیریی نێرسالاری بەسەر رای گشی كۆمەڵگە.
گرنگترین كێشەكانی بەردەم ژنان لە هەڵبژاردنەكان بە پلەی یەكەم كێشەی دارایی و بەپلەی دووەم تێكەڵاوی و بەردەوامبوونە لەگەڵ جەماوەر. لە كاتێكدا پیاوان ئەم كێشانەیان نییە، بۆیە سیستەمی كۆتایان بۆ ژن داناوە، بەڵام ژنان دەبێ كار بكەن بۆ كاڵكردنەوەی ئاستەنگەكانی بەردەمیان، بۆ ئەوەی بەبێ كۆتا بتوانن بگەنە پەرلەمان و ناوەندەكانی بڕیار.
هاوکات ڕۆڵی ژنان لە کایە سیاسیەکانی سیستمی وڵات ڕۆڵێکی گرنگ و ئەوتۆ دەگێڕن، لە خولە پەرلەمانیەکان رۆڵی ژنان ڕۆڵێکی سەرەکی بووە لە سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن و پێکهێنانی پەرلەمان، بەهۆی ئەوەی ژنان بە ڕێژەییەکی بەرچاو لە جیهاندا بەشداری سیاسیان کەمە بۆیە کاتێک ژن لە پرۆسەی هەلبژاردن ڕۆڵدەگیڕێت بە بەشداریکردن جا وەک دەنگدەر بێت یاخود وەک پاڵێوراو گرنگیێکی ئەوتۆی هەیە لە پرۆسەکەدا، لە هەندێک هەڵبژاردنی وەڵاتان ڕۆڵی ژنان ڕۆلێکی لاوازە بەهۆی کەلتووری بەشداری نەکردن و ڕێگەنەدان بە ژنان لە بەشداریکردن چونکە هەندێ سیستم و هەڵبژاردن ڕێگە بە ژن نادات تاوەکو بەشداری هەڵبژاردن بکات لێرەدا بۆیە ژن ڕۆڵێکی لاوازی دەبێت، بەڵام لە بەشێکی دیکەی هەڵبژاردنەکانی وڵاتان جیاوازترە هەر وەک وڵاتی ڕواندە کە بەرزترین ڕێژەی بەشداری و ڕۆڵی ژنی تێدایە بەجۆرێک لە گشت پرۆسەکە و کایەیی سیاسی و لە 50% ژنان ڕۆڵ دەگێڕن ئەوەش خاڵێکی ئیجابییە لەو وەڵاتەو وای کردووە هەمیشە لە پرۆسە سیاسیەکان سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.
ڕۆڵ و بەشداری ژن لە پرۆسەی هەڵبژاردن جێگای بایەخ و گرنگی پێدانە لە گشت وڵاتان و تا دێت ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و میدیاکان و لایەی پەیوەندیدار کارلەسەر ئەوەدەکەن ژانن بێنەدەرەوە بەرەو سیاسەت و بەشداریکردن بکڕینەوە و وا چاوەڕوان دەکرێت ڕۆڵی ژن و بەشداری ژن لە داهاتوو ڕێژەکەی بەرزتر ببێتەوە لە جیهان بە گشتی و لە وڵاتە دیموکراسیەکان بەتایبەتی، لەم ساڵانەیی دوایی دا بابەتی یەکسانی رەگەزی زۆرتر کاری لەسەردەکرێت بە جۆرێک لە هەر دامودەزگایەک یەکسانی ڕەگەزی دەبێت لە دامەزراندنی کارمەندەکان تێیدا بەدی بکرێت لێرەدا دەرفەت زیاتر کراوەتەوە بەرەوڕووی ژنان و هەوڵبدەن بەشداری سیاسی بکەن و ڕۆڵی خۆیان بچەسپێنن، هەروەها زیاتر لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کارلەسەر بابەتی بەشداری و ڕۆڵی ژن لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن و بەربەستەکانی ژنانن دەشکینن لە بەردەمیاندا هەتاوەکو یەکسانی ڕەگەزی زیاتر بەدی بکریت و ژانان تواناکانی خۆیان دەربخەن.