سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

كتێبی (لە ژێر ساباتی شیعری پەشێودا) چاپ و بڵاوكرایەوە

كتێبێكی دیكەی نووسەر (سەدیق سەعید ڕواندزی) بە ناوی ( لە ژێر ساباتی شیعری پەشێودا) چاپ و بڵاوكرایەوە.

ناوەڕۆكی ئەم كتێبە، لە كۆمەڵە وتارێكی ئەدەبی لە بارەی پەشێو و شیعرەكانی پێكهاتووە و تیایدا نووسەر خوێندنەوەی بۆ بەشێك لە شیعرەكانی پەشێو كردووە و پەیامی سیاسی و كۆمەڵایەتی لە شیعرەكانی شاعیر خستۆتە ڕوو. پەیوەندی شوێن و ژیانی شاعیر، كاریگەریەتی غەریبی و ڕەنگدانەوەی لە شیعرەكانیدا باسكردووە. ئەم كتێبە، لەلایەن كتێبخانەی ئەحمدی خانێ لە سۆران، بە ژمارە سپاردنی (180) ساڵی 2024 چاپ و بڵاوكراوەتەوە.