گەرمیان گلی – ههولێر
گرووپی شانۆی ستێج بە شانۆگەری “مرۆڤم بینینی بەبێ جل جلم بینی بەبێ مرۆڤ” دوو خەڵاتیان بەدەست هێنا، توانیان خەڵاتی یەکەم باشترین ئەکتەری کوڕ بۆ هۆزان شێرزاد و خەڵاتی دووەم باشترین ئەکتەری کچ بۆ خاتوو هاوسەر ئیدریس لە فێستیڤاڵی شانۆی سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدەستبهێنن. شانۆگەری (مرۆڤم بینی بەبێ جل جلم بینی بەبێ مرۆڤ) لە ئامادەکردن و دەرهێنانی گۆران عەدنانە و ئەکتەرەکان پێکهاتوون لە هۆزان شیرزاد و دارا عزەددین و محەمەد سیروان و محەمەد عبدوڵا و هاوسەر ئیدریس و عیماد مەهدی.
گۆران عەدنان دەرهێنەری ئەو شانۆگەرییە بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی راگەیاند: پیرۆزبایی لەتەواوی کاستی شانۆگەرییەکەمان دەکەم کە توانیمان لە خولی هەژدەمی فێستیڤاڵی شانۆی سەقز دوو خەڵات بەدەستبهێنین. ئەم شانۆگەرییە شانۆیەکی تاڕادەیەک میوزیکاڵی کۆمیدیە، کار لەسەر بابەتی چینایەتی دەکات و کارەکەی ئێمە بۆ هەموو تەمەنەکان گونجاون.