میران عەلی گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

هونەرمەندی گۆرانیبێژ “میران عەلی” نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی (تەوەلا) لە چەناڵی یوتیوبی خۆی بڵاوکردەوە

هونەرمەند میران عەلی دەربارەی بەرهەمە نوێیەکەی راگەیاند: ئەو گۆرانییەم دووەم بەرهەمی ئەمساڵی من بوو. تێکستی ئەم بەرهەمە لەلایەن رەزا قەشەنگی و فریاد نوسراوە و میلۆدیەکەشی بەشێکی فۆلکلۆرە و بەشێکی فریاد دروستی کردووە، بە سادەیی لەگەڵ ئەو برا ئەزیزانەم کارمان لەسەر کردووە و بە مۆبایلەکەی خۆم دەنگەکەمان ریکۆرد کرد، لەلایەن ئەحمەد رەمەزان کاری فیدیوکلیپەکەی بۆ کراوە و لە ئێستادا لەچەناڵی فەرمی خۆم بڵاوبووەتەوە لە یوتیوب.
هونەرمەندی گۆرانیبێژ میران عەلی، خەڵکی شاری سلێمانییە و خاوەنی چەندین بەرهەمی گۆرانییە، لە ئێستاشدا نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی “تەوەلا” بڵاوکردۆتەوە.

ھەواڵی زیاتر