محمد لادێ – ههولێر
ڕێژین محەمەد دۆسکی خانمێکی کوردی دانیشتو وی دهۆکە و بووەتە یەکەم ژن لە مێژووی عێراقدا کە پلەی (کاپتنی فڕۆکەوان) بەدەست بهێنێت. بەو بۆنەیەشەوە خەڵاتی ڕێزلێنانی لە لایەن وەزیری گەشتوگوزاری عێراقەوە پێبەخشرا.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، کە لەلایەن رەزاق موحێبس وەزیری گواستنەوەی عێراق خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشراوەتە ڕێژین محەمەد دۆسکی بەبۆنەی بەرزکردنەوەی پلەی وەکو یەکەم کاپتنی فڕۆکەوانی ژن لە عێراق.
ڕێژین دۆسکی خەڵکی پارێزگای دهۆکە و لە ئوردن خوێندوویەتی، لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لە بواری گەشتی ئاسمانی کاردەکات، لە ساڵی ٢٠١٧ پەیوەندی بە هێڵی ئاسمانیی عێراقەوە کردووە، لەهەمان ساڵدا یەکەم فڕۆکەی جۆری بۆینگی لە ئەمریکاوە بۆ ئایسلاند و دواتر بۆ بەغداد لێخوڕی.
ڕێژین دۆسکی لە هێڵی ئاسمانی عێراق سەرەتا وەک یاریدەدەری فڕۆکە کاری کردووە و دوای پلە بەرزکردنەوەکەشی یەکەم گەشتی فڕۆکەوانیی لە ١٩ی شوبات لە فڕۆکەخانەی بەغداوە بۆ شاری دووبەی ئیمارات بووە. بەرپرسێکی هێڵی ئاسمانی ئێراقیش وتی لەدوای ئەوەی پلەکەی لە کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق لە یاریدەدەری کاپتنەوە بەرزکرایەوە بۆ کاپتنی سەرەکیی فڕۆکە، لەمەودوا بەشێوەیەکی بەردەوام گەشتی دەبێت.”
هاوکات، ڕێژینین محەمەد لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی وتی؛ ئەوە خەونی گەورەی من بووە کە ببمە فڕۆکەوان و سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم کە هاوکارم بوون لە گەیشتن بە خەونەکەم وە ئاماژەشی بەوە کرد کە بەرزبوونەوەی پلەکەی وەکو یەکەمین کاپتنی فڕۆکەوانی ژن لە عێراق دا دەرفەتێکی گرنگە بۆ پاڵنانی گەنجانی ئێراق بەتایبەتی ژنان بۆ ئەوەی بە ئیرادە و خۆراگرییەوە هەوڵی گەیشتن بە ئامانج و خەونەکانیان بدەن.