وەزارەتی پەروەردە خەڵاتێک بۆ قوتابیان و مامۆستایان رادەگەینێت

وەزیری پەروەردە رایگەیاند، هەر قوتابییەک لەسەر ئاستی قوتابخانە، زۆرترین کتێبی خوێندەوە لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانەوە خەڵات دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ـی شوباتی 2024، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە رایگەیاند، هەر مامۆستایەک زۆرترین قوتابی هاندا بۆ خوێندنەوە، وەکو مامۆستای هاندەری ساڵ بۆ خوێندنەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت. ئەویش بە ریزبەندی یەکەم و دووەم و سێیەم.

بەگوتەی ئەو وەزیرە: “هەر قوتابییەکیش لەسەر ئاستی قوتابخانە، زۆرترین کتێبی خوێندەوە ئێمە میکانیزمێک دادەنێین لەگەڵ بەڕێوەبەری قوتابخانەوە بۆ ئەوەی لەو رێگەوە خەڵات بکرێت. بە گشتی ئەو دوو پلاتفۆڕمە دوو پلاتفۆڕمی نوێبوون لە ئیستاوە دەکەونە بواری خزمەتگوزاری و بەردەست دەبن بۆ مامۆستایان و قوتابیان”.

ئالان حەمە سەعید راشیگەیاند، پلاتفۆڕمی راهێنان یونسێف هاوکاری سەرەکیمان بووە، هاوکاری وەزارەتی پەروەردە بوون لە بە ئاسمانیکردنی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی بۆ ماوەی دوو ساڵ لەسەردەمی کۆڕۆنا و لە پشتگیریکردنی سیستەمی پەروەردە، بەتایبەتی لە پشتگیری کردنی پلاتفۆڕمی سیستەمی راهێنان. گوتیشی: “ئێمە کاری هاوبەشمان هەیە لەگەڵ یونسێف، ئێستا بیر لەوە دەکەینەوە کە چۆن قوتابخانەیەکی ئینتەرئاکتیڤ بکەینەوە بۆ ئایندەی قوتابیانی قۆناغی یەک و دوو سێ دروست بکەین.

ھەواڵی زیاتر