سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

دكتۆر فوئاد مه‌عسووم سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆك بارزانی ده‌كات

به‌هۆی كۆچی دوایی زەکیا مستەفا بارزانی، دكتۆر فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆككۆماری پێشووتری عێراق پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌كات.

له‌ پرسه‌نامه‌كه‌ی دكتۆر فوئاد مه‌عسوومدا هاتووه‌، زۆر به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، رێز و سڵاومان، به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ بۆ كۆچی دوایی خوشكی به‌ڕێزتان خاتوو زەکیا مستەفا بارزانی، به‌شداری خه‌متانین، خودا سه‌بوریتان بدات.