به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی دهۆك رایگەیاند، وه‌رزی چاندنی په‌تاته له سنووری دهۆك ده‌ستی پێ كردووه، بۆ ئه‌مساڵ 33 هه‌زار دۆنم په‌تاته چێنراوه.
ئەمڕۆ شەممە، 24ـی شوباتی 2024، ئه‌حمه‌د جه‌میل به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی دهۆك، راگەیاند، له سنووری دهۆك ده‌ست به چاندنی به‌رھه‌می په‌تاته كراوه، ئێستا له هه‌موو ناوچه‌كان په‌تاته ده‌چێنرێت و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مساڵ له سه‌رانسه‌ری دھۆك، 33 هه‌زار دۆنم زه‌وی به په‌تاته بچێنرێت .
بەگوتەی ئەو بەڕێوەبەرە: “له كۆی ئه‌و 33 هه‌زار دۆنم په‌تاته‌ی ده‌چێنرێت له دهۆك، پێشبینی ده‌كرێت به‌رهه‌می بگاته 397 هه‌زار تۆن په‌تاته، ئه‌مه‌یش به‌ھۆی گرنگیدانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كه‌رتی كشتوكاڵ، ساڵ به‌ساڵ چاندنی به‌رھه‌مه کشتوکاڵییەکان له زیادبووندایه.
ئەحمەد جەمیل راشیگەیاند، كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گرنگییه‌كی تایبه‌ت به كه‌رتی كشتوكاڵ داوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌و كه‌رته به‌رده‌وام بێت له بووژانه‌وه.
بە پاڵپشتییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین بەرهەمی کشتوکاڵی جووتیارانی هەرێمی کوردستان ئاستی بەرهەمێنانیان گەیشتووتە ئاستی خۆبژێوی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان. لەوانەش پەتاتە، گەنمەشامی، خەیار و چەندین بەرهەمی دیکەی سەوزە و میوە.جگه له‌وه‌ی به‌رھه‌مه‌كان له ناوخۆ ساغ ده‌كرێنه‌وه، ساڵی رابردوو چه‌ندان جۆری به‌رھه‌م ھه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كراون، لەوانەش، پەتاتە، هەنگوین، تەحین، برنج، هەنار، سێوی بەرواری، سماق و چەندین بەرهەمی دیکە.