چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

هەولێر.. رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی شەهید پێشڕەو دزەیی و ژینای كچی بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ شەممە 24-02-2024 رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی شەهید پێشڕەو دزەیی و ژینای كچی لەهۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر بە بەشداریی چین و توێژەكانی هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد.
لە میانی رێوڕەسمەكەدا پێشانگەیەكی وێنەیی كرایەوە و وێنەی شەهید پێشڕەو دزەیی، ژینای كچی و شوێنی بۆردوومانەكە نمایشكران.
هەر لە میانی رێوڕەسمەكەشدا عەبدوڵڵا مەجید دزەیی برای شەهید پێشڕەو دزەیی،وتارێكی پێشكەشكردوو گوتی: كارەساتی شەهیدكردنی پێشڕەو دزەیی و ژینای 11ی مانگی كچی،بەهۆی هاژەكبارانی سوپای پاسدرانی ئێرانەوە كارەساتێكی جەرگبڕبوو،لەسەرتاسەری جیهانیش دەنگدانەوەی گەورەی هەبوو.
گوتیشی: شەهید پێشڕەو دزەیی كەسێكی خاكەڕاو دڵسۆزی پیشەكەی و هەرێمەكەی بوو،شوێنپەنجەشی لەتەواوی پەرەسەندنی شاری هەولێردا روون و دیارە.