سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماژه به‌وه ده‌كات سه‌رۆكوه‌زیران هه‌ڵه‌بجه ده‌كاته ناوچه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانی تایبه‌ت و له هه‌موو رێنماییه‌كانی پێشووتر هه‌ڵاوێری كردووه. ده‌شڵێت، هه‌فته‌ی داهاتوو بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیران له‌و باره‌یه‌وه ده‌كه‌وێته واری جێبه‌جێكردن.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 22ـی شوباتی 2024) محه‌ممه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و پێشتریش له‌سه‌ر پێشنیازی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌ران له هه‌ڵه‌بجه داوا كرابوو كۆمه‌ڵێك ئاسانكاری بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران بكرێت.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ئه‌مڕۆ له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵه‌بجه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌موو پێشنیازه‌كان دا.
محه‌ممه‌د شوكری باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌رۆكوه‌زیران ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی راسپاردووه بۆ راگه‌یاندنی ره‌زامه‌ندییه‌كه‌ی له‌سه‌ر پێشنیازه‌كان. گوتیشی، سه‌رۆكوه‌زیران پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی له هه‌موو رێنماییه‌كانی پێشووتر هه‌ڵاوێر (إستثناء) كردووه به‌تایبه‌تی وه‌رگرتنی كرێی خزمه‌تگوزاری له نرخی بانه‌وانی و كرێی راسته‌قینه و ته‌رخانكردنی زه‌وی و گوژمه‌ی پڕۆژه‌ی خوار پێنج سه‌د هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌ستكه‌وته بۆ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڕیاره‌كه ده‌گاته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ڵه‌بجه و له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا وه‌به‌رهێنه‌ران له سه‌رتاسه‌ری كوردستان ده‌توانن له هه‌ڵه‌بجه پڕۆژه ئه‌نجام بده‌ن به‌تایبه‌تی له بواری پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار. روونیشیكرده‌وه، هه‌ڵه‌بجه وه‌ك ناوچه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری وه‌به‌رهێناندا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22-02-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی پارێزگەی هەڵەبجە کرد و دوای بەسەرکردنەوەی مۆنیۆمێنتی هەڵەبجە و دانانی تاجە گوڵینە، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، بەردی بناخەی ڕێگەی هەڵەبجە – تووەقوت – قلیجە و پردی تووەقوتی دانا.
سەرۆکی حکومەت لە ڕێورەسمەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانیش ئامادەی بوو، گوتارێکی پێشکەش کرد و جەختی لەوە کردەوە کە “خەڵکی ئەم دەڤەرە، قوربانییەکی زۆریان داوە و ئازارێکی زۆریان چەشتووە. هەڵەبجە ئەمڕۆ بووەتە سیما و سیمبولی قوربانیدان و نەهامەتییەکانی خەڵکی کوردستان؛ بەڵام جێی داخە، کە هەڵەبجە وەکو پێویست خزمەتی نەکراوە و لەم ڕووەوە پێویستە بەرپرسانی ئەم دەڤەرە و هەموومان، خۆمان بە قەرزاری خەڵکی هەڵەبجە و کەسوکاری گشت شەهید و ئەنفالکراوانی کوردستان بزانین”.