لە درێژەی سەردانەکەی بۆ پارێزگای هەڵەبجە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شارۆچکەی زەڕایەن بەشداری لە پرسەی سەید موحسین تاوەگۆزی دەکات.
پاش نیوەڕی ئەمڕۆ پێنجشەممە (22ـی شوباتی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شارۆچکەی زەڕایەن، بەشداری لە پرسەی کەسایەتیی کۆمەڵایەتیی ناسراو سەید موحسین سەید محەممەد تاوەگۆزی کرد.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاندن و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات.