سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی بابل و ئەندامی مەکتەبی سیاسی رەوتی حیکمە کرد

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 22_2_2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌ دیوانی پارێزگا پێشوازی له‌ دكتۆر حه‌سه‌ن مه‌ندیل ئه‌لسریاوی‌‌ پارێزگاری‌ پێشووی بابل و شاندی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا پارێزگاری هه‌ولێر، وێرای به‌خێرهێنانی دكتۆر حه‌سه‌ن مه‌ندیل ئه‌لسریاوی، كه‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ره‌وتی حیكمه‌یه‌، هه‌ردووك لا باسیان له‌ پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منییەکانی سه‌ر گۆڕه‌پانی‌ عێراق كرد، هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ ئه‌و بابه‌ت و پرسانه‌یان كرد، كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ ئه‌رك و ئه‌دای‌ حكومه‌تی‌ خۆجێیی و‌ ئەرکە گشتییەکانی حکومەتی ناوەند بەرامبەر بو پارێزگاكان، هاوكات له‌پاڵ به‌رده‌وامبوونی‌ بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وە، جه‌خت له‌سه‌ر ‌پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان به‌هاوڵاتیان كرایه‌وه‌.