لەڕۆژی زمانی دایک پانێڵێک بۆ بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک سازکرا

‏‎دوێنێ ، لە ڕۆژی زمانی دایک دا زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پانێڵێکی به‌ ناونیشانی “ڕۆڵ و بایەخی زمانی دایک لە پرۆسەی نەتەوەسازی دا” سازکرد بە بەشداری کەسانی پسپۆڕ و ئەکادیمی.
لە پانێڵه‌كه‌دا د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک, تیشکی خستە سەر گرنگی پاراستنی زمانی دایک و ئاماژەی بە ڕۆڵی شۆڕشی کوردی و هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد لەبارەی هێشتنەوەی زمانی کوردی بە زیندوی و, هەوڵەکانی داهاتوو بۆ بە ستانداردکردنی زمانی کوردی.
پانێلەکە بە بەشداری د. ڕەشاد میران، جێگری سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی, د. عەبدوڵڵا حوسێن، مامۆستای زانکۆ لە به‌شی زمانی کوردی بەڕێوەچوو

ھەواڵی زیاتر