سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی لە کوردستانیان کرد

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، پیرۆزبایی لە کوردستانیان کرد و لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، دەڵێت: ۆژی زمانی دایک لە هەموو کوردستانیان پیرۆز بێت.

دوێنێ ٢١ی شوبات، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک بوو، تێیدا چەندین چالاکی جۆراوجۆر بۆ گرنگ نیشاندانی پاراستنی زمان بەڕێوەچوو، لە ڕابردووشدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای پرۆژە یاسایەکەوە چەندین بڕیاری لەو بارەیەوە دەرکردووە.

ھەواڵی زیاتر