دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی كورسی كۆتا، له هه‌ولێر كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی پێكهاته‌كانی به‌ڕێوه‌چوو و محەممەد ئیلخانی، سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی به نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌كان رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له دادگای فیدراڵی به‌ڕێوه‌چوو، ته‌نیا بڕیارێكی سیاسی ئاشكرا بوو، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێكی سیاسی دیاریكراو كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو تووشی لاوازی بووه.
ئیلخانی راشیگه‌یاند، وه‌ك پارت و لایه‌نه‌كانی پێكهاته‌كانی كوردستان (توركمان، كلدان، ئاشووری، سریان و ئه‌رمه‌ن) داوا له سه‌رۆك بارازنی ده‌كه‌ین وه‌ك داكۆكیكاری مافی مرۆڤ و پێكهاته‌كان، ئه‌م نادادپه‌روه‌رییه ره‌تبكاته‌وه.
گوتیشی، ئێمه له سیاسه‌ت و ستراتیژیمان پاشگه‌ز نابینه‌وه، له خه‌بات و دیپلۆماسییه‌ت به‌رده‌وام ده‌بین.
هه‌ر له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه، مونا قه‌هوه‌چی جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان رایگه‌یاند، له هه‌نگاوه‌كانی خۆمان پاشگه‌ز نابینه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بین.
قه‌هوه‌چی راشیگه‌یاند، ئێمه باوه‌ڕمان به پێكه‌وه ژیان و پرۆسه‌ی دیموكراسییه، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدرالی پاشگه‌زبوونه له پرۆسه‌ی دیموكراسی.
گوتیشی، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقه.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه ئانۆ جه‌وهه‌ر به‌ناوی پێكهاته‌كان له‌و كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه رایگه‌یاند، ته‌واوی پێكهاته‌كانی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵییان له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كرد.
گوتیشی: بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی كوده‌تایه به‌سه‌ر ده‌ستووری عێراق.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و سته‌مه به‌هۆی سكاڵایه‌كه‌وه له پێكهاته‌كان كرا، كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاراسته‌ی دادگای فیدراڵی كرابوو.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌هۆی ئه‌و سكاڵایه‌وه پێشێلكارییه‌كی زۆر گه‌وره ده‌رهه‌ق به مافه‌كانی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان كراوه.