پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

هه‌ولێر …به‌به‌شداری ده‌یان کۆمپانیا و دامەزراوەیی جۆراو جۆری كه‌رتی تایبه‌ت، پێشانگای هەلی کار كرایه‌وه‌

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 21_2_2024، لەژێر چاودێری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، پێنجه‌مین پێشانگای هەلی کار بۆ قوتابیانی دەرچوو لە لایەن زانکۆی نۆلیج کرایەوە…
لەم پێشانگایەدا ده‌یان کۆمپانیا و دامەزراوەی جۆراو جۆرکان بەشداربوون، و هەلی کار و خولی ڕاهێنانیان بۆ دەرچووان و قوتابییانی زانکۆ خسته‌ روو.
لە رێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگاکەدا هەریەکە لە پرۆفیسۆر دكتۆر ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆو مامۆستایانی زانكۆو قوتابیان ئاماده‌بوون . پارێزگاری هه‌ولێر، ستایشی كارو چاڵاكییه‌كانیانی كردو خۆشحاڵی ده‌ربڕی له‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی به‌رچاو کۆمپانیای کەرتی تایبەت له‌ پێشانگاكه‌دا به‌شدارن، دووپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ توێژی قوتابیان و گه‌نجان له‌ ئه‌جیندای كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وله‌ویه‌تی پێدراوه‌. پارێزگاری هه‌ولێر، هیوای خواست به‌شێكی زۆر له‌ چین و توێژه‌كان لەم پێشانگایەدا هەلی کار بەدەست بهێنن و ئایندەی خۆیان رەنگ ڕێژبکەن، چونكه‌ ئه‌م پیشانگایه‌ بۆ کار ئاسانی و ئامادەکردنیانه‌ بۆ بازاری کار، بۆ ئەوەی بتوانن ئایندەیەکی پرشنگدار دابین بکەن، ببن بەبەشێکی ئەکتیف و پۆزەتیف لە بونیادنانەوەی کوردستان .