پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ئومێد خۆشناو لەبارەی پێشانگەی رەخساندنی هەلی کار: سەدان هەلی کار دەرەخسێندرێن

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ئێستا زەمینەیەکی باش رەخساوە بۆ رەخساندنی هەلی کار ئەنجامدانی ئەو جۆرە پێشانگایە و هاتنی زیاتر لە 100 کۆمپانیا بۆ ئەم پێشانگایە، هەریەکەیان دەرفەتی 20 تاکو 30 هەلی کاری بۆ دەرچووان دەرەخسێنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ـی شوباتی 2024، لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە زانکۆی نۆڵج لە پێناو زەمینە خۆشکردن و بەگەڕخستنی تواناکانی ناوخۆیی و رەخساندنی هەلی کار، ئەوە بڕیاری سەرۆکی حکومەت بوو دابووی، کە دەبێت کۆمپانیاکان 75% دەستی کار لە هەرێمی کوردستان بۆ توانا ناوخۆییەکان برەخسێت.

بەگوتەی پارێزگاری هەولێر: “لەماوەی چەند مانگی رابردوودا لە ئاستی پارێزگا لیژنەیەکمان دروستکرد، هەموو ئەو کۆمپانیانە لە سنووری شارو شارۆچکە و سەنتەری شار پێداچوونەوەی بۆ کرا ئەو بڕیارە لە جێبەجێکردندایە ئەم پڕۆسە بەردەوامی هەیە”.

ئومێد خۆشناو راشیگەیاند، لە کۆمپانیاکاندا ئێستا زەمینەیەکی باش رەخساوە، ئەنجامدانی ئەو جۆرە پێشانگایە و هاتنی زیاتر لە 100 کۆمپانیا کە هەریەکەیان دەرفەتی 20 تاکو 30 هەلی کاری بۆ دەرچووان هەیە، کارێکە جێگای دڵخۆشییە من دەستخۆشی لا زانکۆی نۆڵج دەکەم.

پارێزگاری هەولێر گوتیشی: “لە ئەنجامدانی ئەم پێشانگایە وەکو ناوەندێکی ئەکادیمی لە هەموو روویەکەوە کاریگەری دەبێت لەسەر بەرەو پێشچوونی کۆمەڵگا کارێکی گرنگە بۆ زەمینە خۆشکردنی کاری ناوخخۆی و بەرهەمی ناوخۆیی”.