چواس خالید – هەولێر
به‌هۆی شه‌پۆلی بارانبارین له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، ئاستی ئاو له به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌جۆرێك به‌رزبووه‌ته‌وه، كه ڕێژه‌ی گلدانه‌وه‌ی ئاو له كۆی به‌نداوه‌كان گه‌یشتووه‌ته زیادتر له چوار ملیار مه‌تر سێجا و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڕێژه‌كه زۆر زیادتر به‌رزببێته‌وه.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا شه‌پۆلێكی بارانبارینی به‌خوڕ و به‌رده‌وام هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه و به‌هۆیه‌وه ئاستی ئاوی گلدراوه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رز بوویه‌وه، ڕه‌حمان خانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداوه‌كان له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ڕایده‌گه‌یه‌نێت؛ به‌هۆی شه‌پۆلی بارانبارین، ڕێژه‌ی گلدانه‌وه‌ی ئاو له به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته زیادتر له چوار ملیار مه‌تر سێجا.
هه‌رێمی كوردستان بیست و سێ به‌ندوای هه‌یه و له نێویاندا به‌نداوه‌كانی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان و دهۆك، له گه‌وره‌ترینیانه، بیست به‌نداوی بچووك و مامناوه‌ندیش هه‌نه كه هه‌ریه‌كه‌یان توانای گلدانه‌وه‌ی نیو ملیۆن مه‌تر سێجا ئاویان هه‌یه، ئێستا ئاستێكی باشی ئاویان تێدا گلدراوه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداوه‌كان له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، باس له‌وه ده‌كات، عه‌مباركردنی ئاو له به‌نداوی به‌ستۆره، گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی دوو ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو و به‌نداوی گۆمه‌سپانیش كه ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌م جاره ئاوی تێدا گلبدرێته‌وه و سێیه‌م گه‌وره‌ترین به‌نداوی هه‌رێمی كوردستانه، ئاستی گلدانه‌وه‌ی ئاو تێیدا گهیشتووێته چوار ملیۆن مه‌تر سێجا.
به گوته‌ی ڕه‌حمان خانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداوه‌كان له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، ئێستا كۆی گشتی گلدانه‌وه‌ی ئاو له كۆی به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته چوار ملیار و دوو سه‌د و په‌نجا ملیۆن مه‌تر سێجا، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش كه‌م نییه و زۆر باشه.
ئه‌وه له كاتێكدایه هێشتا وه‌رزی بارین ماوه، كه ساڵانه وه‌رزی گلدانه‌وه‌ی ئاو له مانگی ئه‌یلوولی هه‌موو ساڵێك ده‌ستپێده‌كات و له مانگی ئایاری ساڵی دواتر كۆتایی دێت.
ئه‌مساڵ زه‌نگی وشكه‌ساڵی له هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان لێدرا به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی گه‌رمیان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ دابارینی بارانی به‌خوڕ و به‌رده‌وامی ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو، مه‌ترسی وشكه‌ساڵی له‌و ناوچه‌یه نه‌ماوه و ڕێژه‌ی بارینی ئه‌مساڵی به پار به‌راورد ناكرێت.
هاوكات به‌پێی داتاكانی به‌شی زانیاری كه‌شوهه‌وای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، ڕێژه‌ی شه‌پۆله‌كانی بارینی باران و به‌فر، به‌راورد به هه‌مان كات له ساڵی ڕابردوو به‌رزتر و زیادتره.
له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزای به شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری بنیاتنان و ڕۆنانی به‌نداودا ڕشتانه كاری كردووه و له‌ڕێگه‌ی دروستكردنی به‌نداو له شێوێنه جیا جیاكانی كوردستان، مه‌به‌ستییه‌تی ئاسایشی ئاو له كوردستان بپارێزێت و له ڕێگه‌ی گلدانه‌وه‌ی ئاو ئاستی ژێرخانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان به‌رزبكاته‌وه و زه‌وی زیادتری كشتوكاڵی بۆ جوتیاران فه‌راهه‌م بكات، هاوكات به‌و كاره‌ش جوڵه‌ی زیادتر به كه‌رتی گه‌شتیاری كوردستان ده‌دات.