سلێمان تاشان – هه‌ولێر
لە هەرێمی کوردستان تەنیا بە ئاوڕدانەوەیەک لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی توانراوە دەستکەوتی زۆر گەورە دەستەبەر بکرێت و هەرێمی کوردستان کە پێشتر تەنیا هاوردەکار بووە، بەڵام خەریکە ڕۆڵی هەناردەکاریش دەگێرێت. هەرچەندە قەبارەی ئەو شتومەک و بەرهەمانەی لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی وڵاتان دەکرێت زۆر کەمە بەڵام بۆ دەستپێک هەنگاوی گەورەن.
یەکێک لە پێوەرە سەرەکییەکانی بوون بە وڵاتێکی پێشکەوتووی ئابووری ئەوەیە تەرازووە بازرگانییەکەت بە لای هەناردەکردندا بشکێتەوە و ئەوەندەی هاوردەی دەکەی زۆر زیاتری هەناردە بکەیت. لە هەرێمی کوردستان جیاوازی نێوان قەبارەی هەناردە بە هاوردە یەکجار زۆرە، بەڵام ئەگەر قۆڵی هیممەتی لێ هەڵماڵدرێت ئەوا لە دەیەکانی داهاتوودا دەکرێ تەرازووەکە لانی کەم هاوسەنگ بکرێت.
لە دنیای ئەم سەردەمەدا تەنانەت وڵاتە زۆر پێشکەوتووەکانیش ناتوانن بە تەواوی لە دەرەوەیان بێ‌نیاز بن بەڵام گرنگ ئەوەیە ڕێژەی بەستراوەییەکە سنووردار بێت، ئەوروپا و چین و ئەمەریکا ئەگەر هەناردەکەری گەورەن ئەوا لە زۆر بواردا بە هاوردەکاری گەورەش هەژمار دەکرێن.
هەرچەندە هەرێمی کوردستان هەرێمێکە لە جوگرافیای وڵاتێکی پڕکێشە و قەیران و گەندەڵ کە تەنیا پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت و ناکرێ لەگەڵ هیچ وڵاتێک بەراورد بکرێ بەڵام بەپێی قەبارە و تایبەتمەندییەکانی توانیویەتی خۆی بەرجەستە بکات.
ژمارەی جۆری ئەو کاڵایانەی لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێن ساڵ بە ساڵ لە زیادبووندان. هەرێمی کوردستان له به‌رهه‌می كشتوكاڵیدا په‌تاته، هەنار، هەنگوین، سێ‌و و چەند جۆر بەرهەمی تر له به‌رهه‌می بیناسازی چیمه‌نتۆ و ئاسن، له به‌رهه‌می ئاژه‌ڵداریش مریشك و هێلكه و کۆمەڵێک بەرهەمی دیکەی هه‌نارده کردووە.
به‌پێی دواین ئاماری یه‌كێتیی هاورده و ناردنكارانی كوردستان، ساڵی ڕابردوو چوارسەد و بیست و یەک مۆڵەتی هه‌نارده‌كردنی كاڵا و شتومه‌ك به بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان دراوه. لەو ژمارەیە سێسەد و پەنجا و سێ مۆڵەت بەو بازرگانانە دراوە کە لە ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئیبراهیم خهلیلەوە ویستوویانە شت هەناردە بکەن، لە حاجی ئۆمەران سی مۆڵەت، له باشماخ سی مۆڵه‌تی هه‌نارده به بازرگانان دراوه. له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی په‌روێزخان یه‌ك مۆڵه‌ت و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ههولێرهوهش حه‌وت مۆڵه‌تی هه‌نارده به بازرگانان و كاسبكارانی كوردستان دراوه.
هه‌نار، هه‌نگوین، سێ‌و، په‌تاته، هه‌نجیر، ترێ، گوێز، ڕوبه‌هه‌نار، هه‌نارده‌ی وڵاتانی فڕه‌نسا، ئیتاڵیا، سوید، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، كوێت، قه‌ته‌ر، ئیمارات و سعوودیه كراون. ساڵی ڕابردوو دوو تۆن هەنگوین هەناردە کراوە و ئەمساڵیش ئەو پڕۆسەیە بەردەوام بووە و لە ئەگەری بەرزبوونەوەی بەرهەمی هەنگوین چاوەڕوان دەکرێ بڕی زیاتر هەناردە بکرێت.
جگە لە هەنار کە ساڵی ڕابردوو بڕیاری هەناردەکردنی هەزار تۆنی لێ درا، په‌تاته یه‌كێك له‌و به‌رهه‌مانه بووه كه له هه‌رێمی كوردستان زۆر زیاتر له پێداویستی ناوخۆ به‌رهه‌م هێنراوە و گەیشتووەتە شەشسەد و پەنجا هەزار تۆن. هەرێمی کوردستان تەنیا پێویستی بە سەد هەزار تۆن بووە و نیو ملیۆنەکەی تر هەناردە دەکرێت. پێشتر گرێبه‌ستی هه‌نارده‌كردنی سێ هه‌زار تۆن بۆ سعوودیه و پێنج هه‌زار تۆن بۆ ئیمارات واژوو كراوه.
سێ‌و یه‌كێكی تر له‌و به‌رهه‌مانه‌یه كه هەرێمی كوردستان بۆ یەکەم جار هه‌نارده‌ی کردووە و پاییزی ڕابردوو سەد تۆن سێوی زه‌رد و سه‌وز و سووری به‌رواری باڵا، هه‌نارده‌ی ئیمارات و قه‌ته‌ر كران. باشترین برنجی كوردستان له ناوچه‌كانی گه‌رمیان، ئاكرێ و هه‌ریر به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و بەشێکی هەناردە کراوە.
نزیکەی پازدە ساڵە مریشک و هێلکە لە کوردستانەوە هەناردەی زۆربەی پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەکرێن و پلان هەیە ئەو بەرهەمانە هەناردەی وڵاتانی کەنداویش بکرێن.
هەرێمی کوردستان ده‌رمانیش هه‌نارده ده‌كات و كارگه‌ی ده‌رمانسازیی ئاوامێدیكا كه له هه‌ولێر كار ده‌كات، دوازدە جۆر ده‌رمان هه‌نارده‌ی وڵاتانی دنیا ده‌كات. هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ساڵێكه ئاوی كانزایی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات، ئاوی كانزایی سلێمانی یه‌كێك له‌و به‌رهه‌مانه‌یه كه هه‌نارده‌ی دوبه‌ی، ئه‌ڵمانیا، هۆڵه‌ندا، سوید و وڵاتانی تری ئه‌وروپا كراوه.
كارگه پیشه‌سازییه‌كانی کوردستان ژماره‌یان ساڵ به ساڵ زیاد ده‌كات. بۆ نموونه شازدە كارگه‌ی ڕۆنی ئۆتۆمبێل له كوردستان هه‌ن كه هه‌ندێكیان به‌رهه‌مه‌كانیان هه‌نارده‌ی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق و هه‌نارده‌ی وڵاتانی سووریا، لبنان، فه‌له‌ستین و وڵاتانی ئه‌فریقا ده‌كه‌ن.
لە لایەکی ترەوە ژماره‌ی كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ڕۆنی زه‌یتوون له كوردستان له زیادبووندان، پێشبینی ده‌كرێ كوردستان له ساڵانی داهاتوودا به‌رهه‌می ڕۆنی زه‌یتوونی به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد بكات، چونكه ڕووبه‌ری ئه‌و زه‌وییانه‌ی به زه‌یتوون چێنراون، زۆر به خێرایی له زیادبووندان و ساڵی ڕابردوو دە تۆن ڕۆنی زەیتوونی کارگەیەک ڕەوانەی ئەوروپا کرا. دۆشاوی ته‌مانه به‌رهه‌مێكی تری كوردستانه و ساڵی ڕابردوو بیست و پێنج تۆن له دۆشاوی ته‌ماته‌ی كارگه‌ی هه‌ریر هه‌نارده‌ی ئه‌مه‌ریكا كراوه.
لەگەڵ ئەمانەدا نانی تیری، تەحین، خوری، شیش و چیمەنتۆ و هەندێک بەرهەمی پلاستیکی هەناردە کراون. كوردستان خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك كارگه‌ی چیمه‌نتۆیه كه به‌یه‌كه‌وه پازدە ملیۆن تۆن چیمه‌نتۆ به‌رهه‌م ده‌هێنن، له‌و به‌رهه‌مه دە ملیۆن تۆنی بۆ پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق دەنێردرێت.
بەگشتی بەستێنەکە زۆر لەبارە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە بوارەکانی کشتوکاڵی، ئاژەڵداری، پیشەسازی و پێترۆکیمیایی پێش بکەوێت و بەهۆیەوە داهاتەکانی بەرز بکاتەوە و سەربەخۆیی ئابووری کوردستان لە داهاتوودا مسۆگەر بکات.