ئەمڕۆ دووشەم شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و تیمی باڵای وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیاکانی گواستنەوە و بەرهەمهینانی نەوت و گاز کۆبوونەوە.
لهبارهی كۆبوونهوهكه، ئومێد سهباج سهرۆكی دیوانی ئهنجوومهنی وهزیران رایگهیاند: لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین پێشهاتەکانی نێو پرۆسەی سیاسی عێراق و پەیوەندی و گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا سەبارەت بە یاسای بودجە و نەوت کرا، تیشک خرایە سەر هەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێم لە چوارچێوەی بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی هەرێم بە ئاڕاستەی چارەسەری کێشەکان.
راشیگهیاند: هەر لە کۆبوونەوەکەدا نیازی حکوومەتی هەرێم بۆ چارەسەری ریشەیی جەختی لێ کرایەوە و ئاماژە بەوە درا ئەوەی لەسەر حکوومەتی هەرێم بووە ئەنجامی داوە تاکو گفتوگۆکان بگەنە ڕێکەوتن و چارەسەر و خواستی هەرێم بۆ هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیاکان خرایەڕوو بە جۆرێک کە ئەم پرسە پێویستی بە ڕێگهچارەی هاوبەش و لێکتێگەیشتنی هاوبەشی هەموولایەکە سەبارەت بە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت.
ههروهها رایگهیاند: هەر لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا باس لەو ئالنگارییانە کرا کە بەهۆی بارودۆخی ئابووری هاتوونە پێش، بە بایەخ و سوپاسەوە باس لە پشودرێژی کۆمپانیاکان کرا.
ئومێد سهباح گوتیشی: له كۆبوونهوهكهدا ئاماژەش بەوە درا بە پێکەوەیی و کاری هاوبەش لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان کارەکانیان سەرکەوتووتر دەبن، ههروهها هەماهەنگی و کاری هاوبەشی بە پێویست زانرا لەپێناو دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کە ڕۆڵی گرینگی دەبێت لە بوژاندنەوەی ئابووری هەرێمی کوردستان و عێراق.