یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

شانۆگەرییەکی کوردی بەشداری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەقز دەکات

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

گروپی شانۆی ستێج بە شانۆگەری (مرۆڤم بینی بەبێ جل جلم بینی بەبێ مرۆڤ)، بەشداری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات. شانۆگەرییەکە لە ئامادەکردن و دەرهێنانی گۆران عەدنان و ئەکتەرەکان پێکهاتون لە هۆزان شیرزاد و دارا عزەدین و محەمەد سیروان و محمد عبدوڵا و هاوسەر ئیدریس و عیماد مەهدی.
گۆران عەدنان عەدنان دەربارەی ئەو شانۆگەرییە بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: ئەو شانۆگەرییە پێشتر لە کەرکوک و سلێمانی نمایشمان کرد، ئێستا بە خۆشحاڵییەوە بەشداری فێستیڤاڵی شانۆی سەقز دەکات و هیوادارم خەڵات بەدەست بهێنین. ئەم شانۆگەرییە، شانۆیەکی تاڕادەیەک میوزیکاڵی کۆمیدیە، کار لەسەر بابەتی چینایەتی دەکات و کارەکەی ئێمە بۆ هەموو تەمەنەکان گونجاون.