یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

بڕیار رزگار گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

هونەرمەندی گۆرانیبێژ بڕیار رزگار، تازەترین گۆرانی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بەناوی “نازت کەمە” بڵاوکردەوە.

هونەرمەند بڕیار رزگار دەربارەی گۆرانییە نوێیەکەی بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: ماوەی زۆرە بەنیازی تۆمارکردنی ئەو گۆرانییە تازەیەم بووم بەناوی (نازت کەمە)، نەمویست بێ ڤیدیۆ کلیپ بڵاوی بکەمەوە و هیوادارم ئەو گۆرانییە نوێیەم بەدڵی گوێگرانم بێت. ئەو گۆرانییە نوێیەم لە نووسین و ئاوازی خۆمە و ئارام سەردار کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.
بڕیار رزگار‌ خەڵکی شاری سلێمانییە و لە وڵاتی بەریتانیا دەژی، خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە. لە ئێستاشدا بەرهەمێکی نوێی بەناوی (نازت کەمە) بڵاوکردۆتەوە.