دوێنێ، لەکەرکوک، مۆنۆدرامای سەلمە، دوای ئەوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە سلێمانی و هەڵەبجە و چەمچەماڵ نمایشکرا، ئەمجارە لەکەرکوک بە ئامەدەبوونی خەڵکێکی زۆر نمایشکرا کەباس لە کارەساتی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە دەکات. مۆنۆدراماکە لە نووسینی دڵشاد مستەفا، سینۆگرافیا و دەرهێنانی نەژاد نەجمە، نواندنی هەوار فارس و ئۆرێلی ئیمبێرتە، کە کچە ئەکتەرێکی فەرەنسیە.
نەژاد نەجم، دەرهێنەری ئەو مۆنۆدرامایە بۆ “ڕۆژنامەی هەولێر” گوتی: مۆنۆدراماکە کارێکی هاوبەشی نێوان کوردستان و فەرەنسایە و ناوەڕۆکی بەرهەمەکەش باس لە کارەساتی هەڵەبجە و جینۆساید و کارەساتی ئەنفال و کۆچی بە کۆمەڵی کورد دەکات، بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی کاری لەسەر دەکەین، لە مۆنۆمێنتەکانی هەڵەبجە و گەرمیان و چەمچەماڵ و سلێمانی و دەستمان بە نمایش کرد و دواتر بە زمانی ئینگلیزی لە وڵاتانی ئەوروپا و دادگای لاهای جارێکی تر نمایشی بکەین و جیهان بە زوڵم و کارەساتە خوێناوییەکانی کورد ئاشنا بکەین