سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

كەژاڵ ئیبراهیم شاعیری وڵاتەكەم

و: رەفعەت عومەر

نووسنی رەخنەگری عێراقی: عەبدولكەریم هەمزە عەباس

كەژاڵ شاعیرێكی كوردە، لەنێوەندی شیعری عەرەبیدا دەنگدانەوەیەكی بەرچاوی هەیە، هەستێكی ناسك و پڕ لە جوانی و خۆشەویستی بەخشیووەتە ناخی ئەوانەی كە هۆگری شیعرن .

ئەم ژنە كە شیعرەكانی دەخوێنیتەوە، رامانێك بەرۆكت دەگرێت و، سەرنج دەدەیت هەستێكی قووڵ و بێ پەروا خەیاڵەكانت و ئەندێشەت تێكەڵاوی وشەكانی دەكات و دەتگەیەنێتە ئەو بڕوایەیی. كە بڵێت بەراستی شاعیرێكی داهێنەرەو سەر بە رێچكەی قوتابخانەی شیعری ئازادی هاوچەرخە.
كەژاڵی شاعیر هۆنراوەكانی بەشێوازی هونەری و جوانی و، رەوانبێژی بەرچاو خستۆتە روو لێرەوە ئەوەمان پێدەڵێت كە وێنەی شیعرەكانی جۆراو جۆر ن و تیشكی زێڕینی ناخ و ئەندێشەی خستۆتە روو كە نیشانەی قووڵی ئەزموونەكەیەتی كە زیاتر شیعری ئازادو پەخشانە شیعریشی نووسیوون .
كەژاڵ :شعرەكانی بەزمانی “دایك” لەدایك بوون كە زمانی ئەدەبی كوردییە. خۆ ئەگەر ئەم شاعیرە پڕ ئەزموونە بە زمانی عەرەبیش بینووسیایە داهێنانێكی كەم وێنەی تێدا بەدیدەكرا.
كەژاڵ بە هەشتی سەربازی نووسینە؟ هونەری و فەلسەفە زۆرەكانی شیعری دەستێكی باڵای تێدا هەبووە.كە لەسەر سروشت و، چوار وەرزی ساڵ و، خۆشەویستی و، هەروەها دەربارەی ئاشتی و نیشتمان و فەرهەنگ و، باران و وەرزەكانی تۆو چاندن و، دروێنە و، بەرهەمهێنانی نووسیووە.
كەژاڵی شاعیر لە نووسینەكانیدا توانیویەتی ئاوێنەیەك لەنێوان راستی و خەیاڵدا بگونجێنێ و بیانكاتە جوانترین هۆنراوە .. بۆیە لە زۆربەی شیعرەكانیدا كەسایەتی مێینەیەكی تر بەرجەستەدەكات بۆئەوەی هەست و ئەندێشەكانی ناخی خۆی تێدا بخاتە روو، ببنە رەنگدانەوەی ئەو ئاستەنگانەی بەرەنگاری ژیان دەبنەوە.
كەژاڵی شاعیری كورد بەو شێوازە هونەریە تایبەتیەكەی خۆی، بەر لەوەی لە دەرگای ئەقڵەكان بدات، توانیویەتی دەرگای دڵەكان بەشێوازێكی نەرم و نیان بكوتێ وەخەم و ژانی هاوڕێ و ئازیزە نزیكەكەشی بخوات كە چ كارەساتێكی نەخوازراوی بەسەرهاتووە لە تەمەنی لاویەتیدا ئەمەش پەرەگرافێكە لەو شیعرە ناسكە.
تۆ گوڵێكی باخچەی
پڕی لە تریفەی مانگ و
پەلكەزێڕینەی بەهار
بۆداهاتوویەكی گەش بڕوانەو
ئاوڕ لە هەڵوەرینی گوڵە پەمەییەكانی
رابردووە مەدەوە.

سەرچاوە: رۆژنامەی الحدث”لندن” بڵاوكراوەتەوە لە 12/2/2024