پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

نێچیرڤان بارزانی و هاكان فیدان ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیان تاوتوێ كرد

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی باسيان له‌ دوايين هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ وڵاتی توركیا كرد.

هه‌ر له‌ كۆنفرانسى ئاسايشى مينوشن، ئێوارى ئه‌مڕۆ هه‌ينى نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ هاكان فيدان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ده‌ر‌باره‌ى ده‌رفه‌ت و بواره‌كانى پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆيان كرد و بيروڕايان ده‌رباره‌ى دوا پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، گۆڕييه‌وه‌.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ پاراستنى ئاساييش و سه‌قامگيرى و هاريكاريى هاوبه‌شى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌كان له‌سه‌ر ئاساييش و ئاراميى هه‌ردوو وڵات‌، هه‌روه‌ها باسيان له‌ دوايين هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و گفتوگۆكان له‌مباره‌يه‌وه‌ كرد.

به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و كارى پێكه‌وه‌ييى وڵاتانى ناوچه‌كه‌ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.