پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى ئه‌ڵمانيا ده‌كات

بۆ به‌شداريكردن له‌ كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشندا، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2024/2/15 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ره‌و ئه‌ڵمانيا به‌ڕێكه‌وت.

له‌ ميانى كۆنفرانسه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان، ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى ده‌بێت و ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منى و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م ئاساييش و سه‌قامگيریی له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ و جيهان گفتوگۆيان له‌گه‌ڵدا ده‌كات و بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه‌، هه‌روه‌ها تێڕوانينى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌يه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو.

به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، هاريكاريى هاوبه‌ش له‌ بوارى ئه‌منيدا، گرنگيى كارى پێكه‌وه‌يى و هه‌وڵدان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيریی له‌ عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و دوورخستنه‌وه‌يان له‌ ئاڵۆزى و پشێويى زياتر، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى‌ وڵاتان، تاوتوێ ده‌كات.