خالید فاتیحی
نامه‌ی 2
عه‌شقى سه‌رگه‌ردان
تاهيرهى جوان و قه‌شه‌نگم.
گه‌رتۆ لهگهڵمابيت, ئه‌ى ناسكتر له په‌ڕه‌ى گوڵ
وه‌ك كۆتره‌كان لهوسهرزهمينه ده‌ڕۆين
به‌سه‌ر مانگه‌وه؟ نا, له‌سه‌رووى ئه‌ويشه‌وه
ئه‌و جێگايهى كه رێگا به فريشته‌كانيش نادا
كه پڕه له جوانى
له‌وێ ئه‌وه نووسراوه:
(عه‌شق)
نازهنينم… كاتێك ناتبينم, ده‌ڵێى كه‌وتوومه‌ته ناو قوڕقوشم.. ده‌زانى چ كاتێك له‌و سه‌رپۆشه قوڕقوشمه رزگاريم دێ, چاوه شه‌ڕانى و نيگا شهرمنانهكانت, نا, نا, ببووره, ئه‌و نيگايانهى مرۆڤ ده‌بڕن, چاوه‌كانت مه‌ستن كه له بێداريدا خهودهبينن و له خه‌ودا نيگا ده‌كه‌ن… به‌ڵێ تاهيرهى نازهنينم, چاوه‌كانت له‌ژێر ئه‌و سه‌رپۆشه, له‌ژێر به‌ردى ئه‌لحه‌د, له گۆڕى ئازار دهرمدێنن. ئه‌رێ به‌ڕاست لێت بپرسم, بۆچى كاتێك تووشت ده‌بم. بۆچى كاتێك ده‌مبينى, چاوه‌كانت نه‌وى ده‌كه‌ى, سه‌رت شۆڕدهكهيتهوه؟ ئايا جوانى خۆت و روخساره جوان و چاوه سيحراوييهكانت له من پێ حهيفن؟…
بۆوادهكهى؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى بۆخۆت ده‌زانى نيگايهكت, جووڵهيهكت, تۆزقاڵێك مهيلت, چ كاردانهوهيهكى گه‌وره له روحى مندا ده‌خوڵقێنێ؟ توو ئه‌و خوايه, تاهيرهى جوانم ده‌زانى چه‌نده‌م خۆشده‌وێى؟.. به‌ڵام بۆچى ئه‌و هه‌موو خۆشهويستييهى من قبوڵ ناكه‌ى, ره‌نگه عاشق بى؟… ئاها… ره‌نگه دڵدارت هه‌بێ, ئهگهروايه, ده‌بێ خودا بۆخۆى بمكوژێ,… ده‌نا تۆ يارهجوان و تاهيره دڵبهرهكهى من بۆچى له ديدهن و ديدارى من رادهكهى؟ ئايا ره‌وايه؟ من شه‌ووڕۆژ, وه‌خت و بێوه‌خت, هه‌ميشه و هه‌ميشه لهبيروخهياڵى تۆدابم, به‌ڵام تۆ… تۆ هيچ! توخوا ئه‌وه‌ش بوو به ژيان ئه‌گه‌ر هه‌زاران هه‌زار جوانى وه‌كو مانگ, هه‌زاران كه‌سى وه‌كو (ئافرۆدێت) هه‌زاران هه‌زار كه‌سى جوانتر له «ئافرۆدێت» له‌به‌رامبه‌رم بن, تاڵهموويهكت به ئه‌وان ناگۆڕمه‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌موو دنيا, پڕبێ له جێگا‌و پله‌وپايه. ئه‌گه‌ر هه‌موو دنيام بده‌نێ, ئه‌گه‌ر به‌هه‌شتى پان و بهرينم بده‌نێ, نينۆكێكت به‌و دنيايهو به‌و به‌هه‌شته ناگۆڕمه‌وه…
نيگايه‌كى تۆم هه‌بێ ئاماده‌م له‌پێناويدا گيانى خۆم دابنێم… باوه‌ڕده‌كه‌ى؟ من تۆ به دنيا, تۆ به هه‌موو خه‌ڵكانى دنيا ناگۆڕمه‌وه, نيگايه‌كى تۆ, به‌و دنيايهو ئهوانيديكهش ناگۆڕمه‌وه.
روخساره جوانه‌كه‌ى تۆ به‌هيچ كه‌س ناده‌م. ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌و هێزه‌ى هه‌بێ عه‌شقى من عه‌شقى من پێشێل بكات, به توڕه‌يى خۆم دهيسووتێنم. ئه‌و دێوهى ببێته خاوه‌نى چاوه‌كانى تۆ ورگى ده‌دڕم. خوێنه‌كه‌ى ده‌خۆمه‌وه. ئه‌گه‌ر يه‌ك كه‌س, وه‌كو دێوێك, يان هه‌ركه‌سێك ده‌بێ باببێ, ببێته خاوه‌نى جه‌سته‌ى زێڕين و قژى زێڕين و روحى بلووريت.
ئه‌گه‌ر خۆشم نه‌كوژم, ئه‌و كهسهيان به‌ڵێ, ئه‌و خاوهنهت ده‌خنكێنم! باوهڕناكهى؟ دهيبينى خۆشمده‌وێى. ده‌تپه‌رستم. ناوى تۆ, بير‌ى تۆ, خه‌ياڵى تۆ, منى به زيندوويى هێشتۆته‌وه شه‌وانه كه ده‌خه‌وم له‌بيرى تۆدام تا به‌يانى, پێش خۆرهه‌ڵات, به ناو و وێنه‌ى تۆ, به هێنانه‌پێش چاوى وێنه‌و نيگارى جوانت, له خه‌و هه‌ڵده‌ستم. يارى جوان و تاهيرهى نازهنينم ئه‌و شه‌وانه‌ى به خه‌ياڵى تۆ خه‌وم لێناكهوێ, شيعرى (ئۆژنى ئۆزڤ)ى شاعيرى ئه‌رمه‌نى ده‌خوێنمه‌وه و ده‌ڵێم: هه‌رچييه‌ك بێ (خوداوه‌ند شه‌وت زۆر درێژ خوڵقاندوون) يارى نازهنينم تاهيره چه‌ند دێڕه شێعرێكى ئۆژنى ژۆزڤت بۆ ده‌نووسم بزانه به‌ڕاستى چه‌نده كاريگه‌ره:
…لايهلايهت بۆده‌كه‌م
تۆ مه‌گرى, من زۆر گرياوم.
لهكلهكه كوێره‌كان, بهشيوهن و زارى
به ئاسمانى تاريكدا, هاتن و تێپه‌ڕين
ئاخ, ئه‌وان چاوى خۆيان له رێگا دانابوو
دلبه‌ره جوانه‌كه‌م, تۆ مه‌گرى, من زۆر گرياوم.