دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

سوپای سوودان ئافرەتان فێری بەكارهێنانی چەك دەكات

لەگەڵ بەردەوامی شەڕ و زیادبوونی حاڵەتەكانی توندوتیژی سێكسی دژی ئافرەتان، سوپای سوودان ئافرەتان فێری بەكارهێنانی چەك دەكات، بۆ ئەوەی بتوانن بۆ بەرگریكردن لە خۆیان بەكاربهێنن. 
دوای چەند مانگێك لە پەرەسەندنی گرژییەكان لە سوودان و لەگەڵ زیادبوونی حاڵەتەكانی دەستدرێژی سێكسی لە خەرتومی پایتەخت و ناوچەی دارفور لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، ترسی ئەوە زیاتر دەبێت كە ئەم تاوانانە بۆ ناوچەكانی دیكەش بگوازرێتەوە.
ئەم نیگەرانییەش وای لە ئافرەتان كردووە لە كەمپەكاندا مەشق و ڕاهێنان لەسەر بەكارهێنانی چەكدا بكەن.
پاڵنەری ئافرەتان بۆ پەیوەستبوون بە مەشق و ڕاهێنانی شەڕەوە جیاوازە، هەندێكیان لە دڵسۆزییەوە بۆ وڵاتەكەیان ئەمە دەكەن، هەندێكیشیان لە چوارچێوەی بەرگریكردنە لە خۆیان.