دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

ئامادەکاریى بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو مەترسی دروستبوونی لافاو

ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.2.14، لە پارێزگاى هەولێر کۆبوونەوەیەک لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگا و فەرمانگە حکومیەکان و دەزگای خێرخوازی بارزانی و لقى هەولێرى مانگی سووری عیراقی و ڕێکخراوەکان و خۆبەخشان و تیمی وەڵامدانەوەی خێرای مرۆیی ئەنجامدرا و تێیدا جەخت لە هەماهەنگى و ئامادەباشى هەموو لایەنەکان کرایەوە، بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەرئەگەرێکى نەخوازرا و مەترسییەکى دروستبوونى لافاو لە شارى هەولێر.