ئەحمەد ئەبولغەیت ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی دوای دیداری لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئومێدی خۆمم بۆ سەرۆکوەزیران دەربڕی ئەگەر سەردانی میسری کرد، خۆشخاڵ دەبم لە کۆمکاری عەرەبی ئامادەبێت.
دوێنێ، لە دووەم ڕۆژی لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی ئیمارات، ئەحمەد ئەبولغەیت ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، لە دوای دیدارەکە، ئەبولغەیت، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، گوتی: لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران باسی پەیوندییە هەرێمییەکانمان کرد، لەنێویاندا پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی هەرێمی، باسمان لە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش کرد.
ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی، گوتیشی: گفتوگۆکانمان زۆر باشبوون، هەروەها ئومێدی خۆمم بۆ مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەربڕی ئەگەر سەردانی میسری کرد، خۆشخاڵ دەبم لە کۆمکاری عەرەبی ئامادەبێت.