یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

لەکەرکوک؛ سێیەمین فێستیڤاڵی ئاشتی و برایەتی بەڕێوەچوو

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

لە شاری کەرکوک، سێیەمین فێستیڤاڵی ئاشتی و برایەتی لە لە سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک بەڕێوەچوو، کە تیدا تیپە میلیەکانی شارەکانی کوردستان و عیراق تێیدا بەشداربوون.

کۆسرەت قادر بەشداربووی تیپە میلییەکانی هەولێر، دەربارەی ئەو فێستیڤاڵە بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: ئەوە سێیەمین فێستیڤاڵی ئاشتی و برایەتییە، ئێمە زۆر دڵخۆشین بەو جۆرە فێستیڤاڵە کە ئاماژە بە برایەتی نێوان کورد و عەڕەب و تورکمانەکان دەکات. ئێمە وەکو تیپی میللی هونەری هەولێر ەند هەڵپەرکێیەکی کوردیمان ئەنجامدا و جێگای ڕەزامەندی ئامادەبووان بوو، هیوادارم ساڵانە ئەو جۆرە فێستیڤاڵانە بەردەوامی هەبێت بۆ ئەوەی هونەر برایەتی و ئاشتی لەناو ناخی هەمووان درووست بکەین