یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

پێشانگایەكی شێوەكاریی هاوبەشی ئافرەتانی كوردستان و عێراق كرایــەوە

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

لە هەولێر لە بەشی ڕۆشنبیری جیهان، پێشانگایەكی شێوەكاریی هاوبەشی ئافرەتانی هەرێمی كوردستان و شارەكانی عێراق بە بەشداری چەندین خانمی دەست ڕەنگینی کورد و عەڕەب کرایەوە.

زیاد کەریم دەربارەی کردنەوەی پێشانگاکە بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: ئەو پێشانگایە بە بەشداری ٦٣ ئافرەتی هونەرمەندی دەستڕەنگینی شارەکانی کوردستان و ناوەڕاست و خوارووی عێڕاق و تاراوگە بە تابلۆكانیان بەشدارییان تێدا كردبوو. زیاتر لە ١٠٠ تابلۆ بە كاری ئاوی و زەیتی و كۆلاج و هێلكاری و هەڵكۆلین بەشداریان تێدا كردبوو، هەر لەچوار چێوەی پێشانگاكەدا خاتوو عەسەل لباسچی سروتێكی سەمایی مەولانایی پێشكەش كرد، لەولاشەوە مامۆستا ساراتەڵایی و ژینۆ خوڵقی بە ژەنینی دەفەكەنیان سروتەكەیان پڕ لە ڕیتم كرد، هەروەها ئەم پێشانگایە ماوەی مانگێك دەخایەنێت.