دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

هاتوچۆی هەولێر دەستی بەسەر ئۆتۆمبێلی ژمارە (2) ی كرێ – هەولێردا گرت

هاتوچۆی هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە 13-2-2024  رایگەیاند:مەفرەزەكانی هاتووچۆی هەولێر دەستیان بەسەر  ئۆتۆمبێلی ژمارە (ی) ی كرێ – هەولێر داگرت ، كە شوفێرەكەی لە شەقامەكانی شار نمایشی نایاسایی دەكرد و مەترسی دەخستە سەر گیانی خەلك و شوفێرانی ترو سەر سیستمی هاتووچۆ .
هەروەها دەڵێت، ئەو شوفێرە هانی گەنجان و شوفێرانی تری دەدا كەوا نمایش بكەن و گرەو لەسەر پارە و ئۆتۆمبێل بكەن ، هەروەها بە شێوەیەكی نایاسایی دەستكاری خەسلەت و ئاكارەكانی ئۆتۆمبێلەكەی كردووە ، بۆیە سكالای یاسایی لەسەر شوفێرەكە تۆمار كراوە .
ئاماژەی بەوەشدا، هەر شوفێرێك نمایش بكات و مەترسی بخاتە سەر شەقام و سیستمی هاتووچۆ و دەستكاری ئاكار و خەسلەتەكانی ئۆتۆمبێلەكەی بكات بەشێوەیەكی نا یاسایی، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا دەگیرێت