پاتریك دورێل، باڵیۆزی نوێی فەڕەنسا لە عێراق سەردانێكی داهاتووی ئیمانوێل ماكڕۆن، سەرۆكی فەرەنسا-ی بۆ عێراق ئاشكرا كرد.
بە گوێرەی هەواڵێكی نووسینگەی سوودانی، ئەمڕۆ سێشەممە، پاتریك دورێل، باڵیۆزی نوێی فەڕەنسا لە عێراق لەلایەن محەمەد شیاع سوودانی،سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لێكراوە.
لە میانی دیدارەكەدا پێداچوونەوە بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و ڕێگاكانی پەرەپێدانیان و ئامرازەكانی بەهێزكردنی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات كراوە.
لای خۆیەوە باڵیۆزی فەڕەنسا خواستی ئیمانوێل ماكڕۆن، سەرۆكی فەرەنسا-ی بۆ سەردانیكردنی عێراق لە زووترین كاتدا پشتڕاستكردەوەو جەختی لە پشتیوانیكردنی هێزە ئەمنییەكانی عێراق كردەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكان سەردانەكەی ماكڕۆن بۆ گفتوگۆ كردنە لەبارەی ئاییندەی راوێژكارە فەڕەنسییەكان لەعێراق.