سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری تورکیا لە دوبەی کۆبوونەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری تورکیا لە دوبەی کۆبوونەوە و جەختییان لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگی لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.

رۆژی سێشەممە (13ـی شوباتی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دوبەی، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان و بازرگانيی تورکیا ئامادەی بوون، بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیى دوولایەنە تاوتوێ کرا.

هەروەها هەردوولا جەختییان لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگی لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆککۆماری تورکیا لە پەراوێزی بەشداریکردنیانە لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان ک ئێستا لە ئیمارات بەڕێوەدەچێت.