گەرمیان گلی – هه‌ولێر
لە كابینەی پێشتری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیار لەسەر یەكەیەكی كارگێڕیی سەربەخۆ بۆ دەڤەری سۆران درا، بەڵام بڕیارەكە جێبەجێ نەكرا، بەرپرسانی دەڤەرەكە لەو باوەڕەدان سۆران هەموو مەرجێكی تێدایە بۆ بوون بە یەكەیەكی كارگێڕیی سەربەخۆ یان پارێزگایەك، بەڵام شارەزایان دووپات لەوە دەكەنەوە كە یەكەی كارگێڕیی سەربەخۆ هیچ بنەمایەكی یاسایی نییە و پرسێكی سیاسییە.
هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، دەڵێ: ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی ستراتیژی له‌سۆران جێبه‌جێ ده‌كرێن و پرۆژه‌كان به‌سه‌ر هه‌موو سێكته‌ره‌كان دابه‌شكراون، هەروەها كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین سۆران له‌داهاتوودا ببێتە پارێزگا، بۆیه ئاماده‌كاری بۆ ئه‌م هه‌نگاوه ده‌كه‌ین و یه‌كێك له‌بنه‌ماكانی به‌پارێزگابوون، پرسی ڕێگاو بان و پڕۆژه‌ی دیكه‌ی ستراتیژییه. پرۆژه‌ی ستراتیژی سپیلك – خه‌لیفان، درێژ ده‌بێته‌وه تاكو گه‌لی عەلی بەگ، به‌جێبه‌جێكردنی كردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه سۆران به‌هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق دهبهستینهوهو لە ئێستادا سه‌دا ٨٥ی پرۆژه‌ی رێگاوبانی سپیلك – خه‌لیفان ته‌واو بووه.
دەشڵێت: شوێنی گونجاو بۆ دروستكردنی به‌نداو له‌سنووری سۆران هه‌یە، ئه‌مساڵیش رێژه‌ی بارانبارین زیادیكردووه، بۆیه له‌داهاتوودا له‌رێگه‌ی بیر و كانیاوه‌كان سوودی لێ وه‌رده‌گرین. هەروەها كار له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدان به‌كه‌رتی تایبه‌ت و ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ سۆران ده‌كه‌ین. لە ئەنجامدانی پڕۆژە ستراتیژییەكان ڕەچاوی بەرفراوان بوون و بە پارێزگا بوونی سۆران كراوە.
سالار قادر بەرپرسی ناوەندی سۆران دەڵێ: سۆران هەرسێ شارۆچكەی مێرگەسۆر، رەواندز و چۆمان لەخۆ دەگرێت و هەڵكەوتەیەكی گرنگی جیۆگرافیشی هەیە، ئەوەش پێویست دەكات وەك یەكەیەكی كارگێڕیی سەربەخۆ یان پارێزگایەك بڕیاری لەسەر بدرێت. پێشتر لە سنووری پارێزگای سلێمانی چەند یەكەیەكی كارگێڕیی سەربەخۆ وەك راپەڕین و گەرمیان بڕیاریان لەسەر دراوە، بەڵام لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك وێڕای هەبوونی بڕیار و بەڵێن، بە كردەنی جێبەجێ نەكراون. بەهەستكردن بەو ڕاستییەی كە یەكەی كارگێڕیی سەربەخۆ هیچ پاڵپشتییەكی یاسایی نییە، ئێمە هەر ئەوكات داوامان كرد كە سۆران بكرێتە پارێزگایەك، پاش ئێمە هەریەك لە شارۆچكەكانی كۆیە، رانیە، گەرمیان و ئاكرێ هەمان داوایان كرد، لەبەرئەوە داواكەی سۆرانیش راگیرا. من گەشبینم بەوەی کە سۆران بكرێتە پارێزگایەك و ئەوە مافێكی ئاسایی و یاسایییە، زیاتر لە هەموو شوێنەكانی تر دەڤەری سۆران مەرجی بە پارێزگابوونی هەیە.
دەشڵێت: دەڤەری سۆران سنوورەكانی ئێران و توركیا پێك دێنێت، ئەوەش ستراتیژێكی پێ دەبەخشێت، جگە لەوەی لەرووی مەودای جیۆگرافییەوە شارۆكە و شارەدێیەكانی دەڤەری سۆران لە ناوەندی هەولێر دوورن، ئەوەش دەخوازێت سەربەخۆیییەكی لە بەڕێوەبردن هەبێت.
قائیمقامی سۆرانیش ئاماژەی پێدەدات و دەڵێ: سۆران هەموو مەرجەكانی بوونە پارێزگای تێدایە، لە رووی سنووری جیۆگرافی، رێژەی دانیشتووان، پەیكەری كارگێڕی. هەموو پێوەرەكان بۆ بوون بە پارێزگا ئامادەن، بەڵام ئێمە ئەمجارە دەمانەوێت پاڵپشتییەكی یاسایی بەهێز هەبێت، هەروەها دەبێت پێوەرێك دابنرێت بۆ رێكخستنەوەی كارگێڕییەكانی هەرێمی كوردستان، ئەو كاتە ئێمە بە شێوەیەكی یاسایی و دروست حكوومەتی خۆمان تێ بگەیەنین كە سۆران ئامادەی بە پارێزگابوونە. ئێستا وای لێ هاتووە هاووڵاتی و خەڵكی هەر شارێك، بگرە تا گەڕەكێكیش هەڵدەستن داوای بە پارێزگابوون دەكەن، ئەوەش مەترسییەكی گەورەیە لەسەر كوردستان.
ژمارەی دانیشتووانی سۆران تا ساڵی1991 تەنیا پێنج هەزار كەس بووە، بەڵام ئێستا بەپێی ئامارە ناڕەسمییەكان، نزیك زیاتر لە ٢٠٠ هەزار كەسە. هەرسێ شارەدێی دیانا و سیدەكان و خەلیفان لەخۆ دەگرێت، سۆران سەنتەری كارگێڕی هەرسێ شارۆكەی رواندز و مێرگەسۆر و چۆمان پێك دێنێت، كەوتووەتە سەر سنووری وڵاتانی توركیا و ئێران و بە دووریی ١١٥کم لە بەشی باكوری رۆژهەڵاتی شاری هەولێر هەڵكەوتووە.