سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سه‌رۆکی هەرێمی کوردستان پيرۆزبايى له‌ يه‌كێتيى نووسه‌ران کرد

له‌ يادى په‌نجا و چوار ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى نووسه‌رانى كورددا، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له نووسه‌رانى كورد ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌واميان بۆ ده‌خوازم. به‌ ڕێز و پێزانينه‌وه‌ له‌ ڕۆڵ و خزمه‌تى پيرۆزيان بۆ بره‌ودان به‌ زمان و وێژه‌ى كوردى ده‌ڕوانم. نووسه‌رانى دڵسۆزى كورد هه‌ميشه‌ بۆ هۆشيارى و پاراستنى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانيى كورد و كوردستان و بنياتنانى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى مه‌ده‌نى، ڕه‌نج و خزمه‌تێكى زۆريان كردووه‌ و هه‌وڵى به‌رده‌واميان بۆ چه‌سپاندنى به‌هاكانى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى داوه‌. سڵاو له‌ گيان و يادى ئه‌و كه‌ڵه‌ نووسه‌رانه‌ى به‌ خزمه‌ت و به‌رهه‌مه‌كانيان هه‌ميشه‌ له‌ بيرى ئێمه‌دا ده‌مێننه‌وه‌ و به‌ ڕێزه‌وه‌ ياديان ده‌كه‌ينه‌وه‌. نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان