ئه‌سعه‌د عه‌دۆ
(من وشێرپه‌نجه‌ی باوكم ، نووسینی دكتۆر شوان عوسمان ئه‌مین)
تا چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا ئه‌مجۆره كتێبانه له‌نێو كتێبخانه‌ی كوردیدا نه‌بوو یان زۆر ده‌گمه‌ن بوون ! ئه‌وه‌ته دكتۆری نه‌خۆشیه‌كانی دڵ كاك شوان عوسمان له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له وڵاتی ئه‌ڵمان چه‌ند كتێبێكی نوێ بابه‌تی له‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كانی دڵ ، شیكرنه‌وه ، خۆپارستن ، نشته‌رگه‌ری ، جۆری ده‌رمانه‌كان ، واته به گشتی بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری نه‌خۆشی له‌نێو كۆمه‌ڵگادا ئه‌وه‌ی كه ئێمه‌مانانی مه‌نده‌هۆش كردوه گواستنه‌وه‌و پراكتیككردنی ئوسلوبی زێده پێشكه‌وتوو مرۆڤانه‌ی خه‌ڵكی ئه‌وێ بۆ نێو كۆمه‌ڵگای كوردستان چه‌ندی بڵێی بابه‌تێكی زۆر گرنگه ! ئه‌و شێوه نوێیه‌ی دكتۆر ئومێدبه‌خشه بۆ كۆمه‌ڵگا ، چونكه مخابن چه‌ندان ساڵه پیشه‌ی پیرۆزی (جله سه‌وزه‌كان) و ئه‌و سوێندخواردنه‌یان له‌كاتی ده‌رچونیان له‌قۆناغی خوێندن بۆ قۆناغی دكتۆری ، له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای كوردستاندا دڵخۆشكه‌ر نیه !
من ناڵێم ئه‌و بارودۆخه زێده دژواره‌ی ته‌ندروستی ته‌نیا له ئه‌ستۆی ئه‌و كه‌سانه‌دایه كه له‌و مه‌یدانه‌دا كار ده‌كه‌ن ، به‌ڵكو ئه‌و كه‌مته‌رخه‌میه به‌تایبه‌ت له‌نه‌بونی (التأمین الصحی)له هه‌رێمدا كه باری هاوڵاتیانی زۆر قورسكردوه به‌تایبه‌ت توێژه زۆره‌كه‌ی كۆمه‌ڵگای خۆمان له ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاته ! له‌به‌ر گرنگی بابه‌ته‌كه بۆ خودی خۆم له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كجاریمدا بۆ كوردستان ، له‌رێگای رۆژنامه‌ی(خه‌بات)دا ، له رۆژانی 3 ، 4 ، 5 ، 7 ، 9 / 2006 له‌ژێر ناونیشانی(بۆ وه‌ك ئه‌وان نه‌بین) بڵاومكردۆته‌وه له نووسینه‌كمدا مه‌به‌ستم(هۆڵه‌ندایه) ! كه پێویسته ده‌سه‌ڵات بیر له‌دامه‌زراندنی ئه‌و(دڵنیابوونه ته‌ندروستیه) بكاته‌وه تا بتوانێ به‌شێوه‌یه‌كی باش خزمه‌تی ته‌ندروستی پێشكێش كۆمه‌ڵگا بكات
مخابن تا ده‌هات بارودۆخی ته‌ندروستی قورسایی ده‌خسته سه‌ر ئه‌ستۆی هاوڵاتیان و ده‌وڵه‌مه‌نده چاوچنۆكه‌كانیش ده‌وری باشیان نه‌بوو ! به‌ڵكو ئه‌و پیرۆزییه‌ی جله‌سه‌وزه‌كانیان له قاڵبی بازرگانیدا نغرۆكرد ! ئه‌مجاره‌یان وه‌ك رۆژنامه‌نووسێك و نه‌ساغێك له رێگای رۆژنامه‌ی(هه‌ولێر)دوو بابه‌تم له‌ژێر ناونیشانی ( دكتۆری – جارێكی دیكه دكتۆره‌كان)بڵاوكرده‌وه ، ئه‌وه‌ی مایه‌ی دڵخۆشیمانه ئه‌وه‌ته په‌یتا په‌یتا به‌ڵام( هێشتا كزه) خه‌ڵكانێك هه‌ن هه‌ست به‌و بارگرانییه‌ی نه‌خۆشانی وڵات ده‌كه‌ن به نموونه( له‌كاتی ناسینی ئه‌م كتێبه‌دا له 8/2/2024 رێككه‌وتی رۆژی پێنجشه‌ممه له ئه‌كادیمیای كوردیدا دكتۆر شوان به ره‌وشتێكی به‌رز گووتی : من هه‌وڵده‌ده‌م به‌رده‌وام زانستی نوێ وه‌رگرم ، ئامێری پێشكه‌وتو دابین بكه‌م تا به‌زێده خزمه‌تی كۆمه‌ڵگای خۆمان بكه‌م به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ئاستیدا خۆم به‌شه‌رمه‌زار ده‌بینم كاتێ پاره ده‌كه‌وێته نێوان دكتۆر‌و نه‌ساغ ! ئه‌گه‌ر سیسته‌می ته‌ئمین وه‌ك وڵاتانی دیكه هه‌بێت ئه‌و ئیحراجیه تووشی هه‌ردوولامان نابێت
من رێگا به‌خۆم ناده‌م باس له‌وورده‌كاری نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه یان نه‌خۆشیه‌كانی دڵ بكه‌م چونكه سوارچاكی ئه‌و مه‌یدانه نیم به‌ڵام لێره‌دا باس له وه‌فاداری كوڕێك ده‌كه‌م كه بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری خوێنده‌كه‌ی ده‌بێت تا بتوانی پڕ به‌دڵ خزمه‌تی باوكه نه‌خۆشه‌كه‌ی بكات له‌دوایدا خوێندنه‌كه‌و مانه‌وه‌ی له‌نزیك باوكی ئینجا نووسینه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه جوانه‌و ئه‌وانی تریشی به‌تایبه‌ت (كتێبی بیره‌وه‌ری خۆی له ئه‌ڵمانیاو كوردستاندا)به شێوه‌یه‌یكی جوان و ره‌وان بیانكاته بابه‌تی رۆشنبیری تا سه‌رنجی خوێنه‌رو نه‌ساغ بۆ خۆی رابكێشێ
من له رێگای دكتۆر عبدالفتاح بۆتانی سه‌رۆكی ئه‌كادیمیای كوردی كه نه‌خۆشی دكتۆر شوانه ناسیم كاتێ بیره‌وه‌ریه‌كه‌ی دكتۆری كرده دیاری و منیش له‌رێگای گۆڤاری(گوڵان)به خوێنه‌رمان ناساند ، راسته بنه‌ماڵه‌ی دكتۆر شوان له ناوچه‌كه زۆر به‌نێوبانگن هه‌موویان خاوه‌ن شه‌هاده‌ی به‌رزن ، ده‌شمزانی كه خه‌ڵكی گوندی(دووكه‌ره‌ن )كه ئاقارمان له‌سه‌ریه‌كه ! ئه‌وه‌ی هانده‌ربوو بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته وه‌فاداریه‌كه بۆ پڕۆفیسۆر دكتۆر عوسمان ئه‌مین صالح كه ده‌كاته باوكی دكتۆر شوان . چونكه پۆلی(5-6) سه‌ره‌تایی له گونده‌كه‌مان(قورشاغلو) ته‌واو كردوه
له‌كۆتاییدا سه‌ره‌ڕای ده‌ستخۆشی له دكتۆر شوان كه تاكه سوارێكه به رۆشنبیری نه‌خۆشیكانمان ئاشنا ده‌كات هه‌روه‌ها له ره‌وشت به‌رزی خۆیدا مۆدێلێكی نوێی هێناوه‌ته مه‌یدان كه خۆی له براده‌رایه‌تی نێوان پزیشك و نه‌ساغ دروستكردوه ئه‌وه‌ی كه جه‌وهه‌ری لێده‌بارێ ئه‌و رێزگرتنه‌یه كه له گه‌ڵ توێژی ئه‌دیب و رۆشنبیراندا دروستی كردوه ، له ناخی دڵمه‌وه سوپاسگوزارم ته‌مه‌ن درێژ‌و ته‌ندروست بێت
لەکۆتایی خوێندنەوەم بۆ ئەم کتێبە کە لەلاپەڕەی(116)دايە ،زۆر کاریگەری لەسەرمدا هەبوو کاتێ دکتۆر شوان دەڵێ : منێک لەم دیمەنەدا نوقمی هەڵمژینی هەناسەی بێ‌باوکی بووم … سەختە تا کۆتا ترپە لەدیار باوکت دابنیشیت و تا ساتەکانی کۆتایی گەواهی مردنی بدەیت
بەمەزندە دەستەبژێرکردنی ئەو رستەیە کاریگەری لەسەر هەموو منداڵێک دەکات کە ئازارە دژوارەکەی ئازیزانی چێشتوە