هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 22, 2024

نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان ده‌كات

ئيواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، پيرۆزبايى له‌ ئيلهام ئه‌لييه‌ڤ سه‌رۆكى كۆمارى ئازه‌ربايجان كرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ى.

نێچيرڤان بارزانى هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ئه‌لييه‌ڤ و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ وڵاته‌كه‌ى خواست، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان خوازيارى بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئازه‌ربايجان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيانه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ سه‌رۆكى ئازه‌ربايجان سوپاس و پێزانينى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا باسيان له‌ دوايين ديدارى نێوانيان له‌ باكۆ كرد.